سۆزیار یوسف
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كوردستان دروستكراو ماوه‌ی سێ ڕۆژیشه له‌ئۆردوگایه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانه له‌شاری زاخۆ.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان پێكهاته‌كه‌ی له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان پێكهێنراوه، یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌شی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت، بۆ داهاتووش چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی ده‌بێت.
پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان پێكهاتووه له:
سه‌رۆك وه‌فد: هشیار سلێمان ئه‌حمه‌د
كارگێری هه‌ڵبژارده: ره‌وه‌ند دلزار تۆفیق
راهێنه‌ر: جوتیار عه‌لی ، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر: پێشه‌وا عوسمان
یاریزانانی هه‌ڵبژارده
جێگر عه‌لی له یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ ، موراد عه‌لی له یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ، موهه‌نه‌د عه‌بدولكه‌ریم له یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ، عیمران ئیبراهیم له یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ، زنار هشیار له یانه‌ی وه‌رزشی زاخۆ، محه‌مه‌د عه‌بدولخالق له‌یانه‌ی وه‌رزشی قه‌ڵا، كه‌یهان سیروان له‌یانه‌ی وه‌رزشی قه‌ڵا، خالید سوڵتان له‌یانه‌ی وه‌رزشی سۆلافی نوێ، رێكان عوسمان له‌یانه‌ی وه‌رزشی سۆلافی نوێ، فه‌رید ره‌عد له‌یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك، دابان قاسم له‌یانه‌ی وه‌رزشی هێرش، ڕه‌زوان شاكر له‌یانه‌ی وه‌رزشی ئاسۆ، دیاری ئه‌ركان له‌یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان، یوهان مه‌كسیم له‌یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد.