نه‌وزادی موهه‌ندیس
ئابووری یه‌كێكه له لقه گرنگه‌كانی زانست و گرنگییه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ریی گه‌وره‌شی هه‌یه له ژیانی هه‌موو تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، وه‌كو هه‌ر دیارده‌یه‌كی زیندووی ناو كۆمه‌ڵگه‌ش رووبه‌ڕووی كێشه قه‌یران و نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه و بۆ هه‌موو كێشه و قه‌یرانێكیش چاره‌سه‌ری گونجاو و زانستی هه‌یه له‌سایه‌ی زانست و بیرۆكه و تێوره ئابووریوه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه باسی بكه‌ین پێی ده‌وترێت (نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی له ئابووریدا)، ئه‌م چه‌مكه بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1977 له گۆڤاری (The Economist)دا باسكراوه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی شیكردنه‌وه‌ی دۆخی ئابووری هۆڵه‌ندا بوو، به تایبه‌تیش دوای دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی غازی سروشتی له ساڵی 1959دا.
هۆڵه‌ندا تا ساڵی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ئابوورییه‌كی تاڕاده‌یه‌ك هاوسه‌نگی هه‌بوو، تا ئه‌وكاته‌ی بڕێكی زۆر غازی سروشتی له‌ده‌ریای باكووردا دۆزرایه‌وه، ئیدی بووه هۆی گۆڕانێكی گه‌وره و ئابوورییه‌كه‌ی له ئابوورییه‌كی هاوسه‌نگی نێوان هه‌موو كه‌رته‌كانه‌وه بووه ئابووریه‌كی تاك سه‌رچاوه‌یی قازانجخواز كه ئه‌م جۆره ئابوورییه به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به وه‌ده‌ستهێنانی داهات له‌سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی وه‌ك نه‌وت و غاز ده‌به‌ستێ، كه به‌شداریكردنی هاووڵاتیان تیایدا كه‌م و دیاریكراوه.
خه‌ڵكی وڵاته‌كه بوونه به‌كاربه‌ر
له ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییه‌وه و له ماوه‌ی 15 ساڵدا هۆڵه‌ندا زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ش بوونه به‌كاربه‌ر و ئیدی هاووڵاتیان وازیان له‌و كه‌رتانه هێنا كه به‌رهه‌مهێن بوون، وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و روویانكرده كاری ئیداری و پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری.
له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵیدا، رێژه‌ی بێكاری له ساڵی 1971دا كه %1.4 بوو له ساڵی 1979دا به‌رزبۆوه بۆ %5.8 و نرخی دراوی نیشتیمانیش به‌هۆی زیاده‌ی داهات له بودجه‌ی بازرگانی وڵات‌دا به‌رز بۆوه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی خراپ كاری كرده سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت و به‌رزبونه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌م كه بووه، به شێوه‌یه‌ك كه توانای ركابه‌ری بازاڕی جیهانی له‌ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هاندان بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی تردا كه‌م بێته‌وه و خواست نه‌مێنێت بۆ چاكسازیی، به‌مه‌ش رێژه‌ی شه‌فافیه‌ت به‌ره‌و كزبوون چوو، كه بریتییه له كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریدا، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت واته شاردنه‌وه‌ی زانیاری و داتا داراییه‌كان كه په‌یوه‌ندییان به داهاتی نه‌وته‌وه هه‌یه، هه‌ر كاتێكیش سه‌رچاوه سروشتییه‌كان زۆربوون و حكومه‌ته‌كانیش زاڵبوون به‌سه‌ریاندا به‌بێ بوونی هیچ ده‌زگایه‌كی چاودێری كارا، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌و و خۆسه‌پێنه‌كان به‌ئاسانی ده‌توانن ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كۆمه‌ڵگاكانیان كپ بكه‌ن.
ئه‌م نه‌خۆشییه له كوێ روو ده‌دات؟
نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت پاڵی نا به وڵاته به‌رهه‌مێنه‌كانی نه‌وته‌وه كه بڕی به‌رهه‌م كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیادبوونی كورتهێنان له بودجه‌دا به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی داهاتیان دیاریكراوه.
ئه‌م جۆره ئابوورییه هه‌میشه له‌ژێر به‌زه‌یی ئاڵوگۆڕ و به‌رزونزمی نرخی نه‌وتدا ده‌بن، كه كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر نرخی دراوی ئه‌و وڵاتانه و سه‌ره‌نجام كۆی گشتی پڕۆسه‌كه كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر كه‌رته‌كانی تری ئابووری ئه‌و وڵاته تووشی ئه‌وه ده‌بێت كه پێی ده‌وترێت (نه‌فره‌تی سامان، یان نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی).
ئه‌م نه‌خۆشییه له‌و وڵاتانه‌دا رووده‌دات كه ئابوورییه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هه‌نارده‌كردنی سه‌رچاوه‌ی سروشتی وه‌ك نه‌وت و غازی سروشتی و كانزا گرانبه‌هاكان ده‌به‌ستێ، هه‌نارده‌كردنی ئه‌م سه‌رچاوه سروشتییانه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی
نرخی تێچووی به‌رهه‌می ناوخۆیی و هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه، له كاتێكدا به‌رهه‌م و شمه‌ك و كاڵای هاورده هه‌رزان تر ده‌بن، پاشان به‌رهه‌مهێنه‌ره ناوخۆییه‌كان به‌رهه‌مه‌كانیان به‌هۆی گرانی نرخه‌كانیانه‌وه له ده‌ره‌وه خواستیان له‌سه‌ر كه‌مده‌بێته‌وه، له كۆتاییدا ده‌بینین به‌رهه‌می ئه‌و ڵاته توانای ركابه‌ریی به‌رهه‌می وڵاتانی دیكه‌ی نامێنێت.
عیراق و هه‌رێمی كوردستان
ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌نه‌وت و غازی سروشتی و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی تر، به‌ڵام هه‌ردووكیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێژه‌ی 95 % پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستن، گرنگییان نه‌داوه به كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ..هتد، هه‌ر بۆیه هه‌ردووكیان بوونه‌ته ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمێكی خاوه‌ن ئابووریه‌كی قازانجخواز و به‌هه‌مان شێوه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وتی ناوچه‌كه تووشی نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی بوون.
ئێستا به‌هۆی پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت و غازی سروشتی و گرنگی نه‌دان به‌كه‌رته‌كانی تر، هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاد له 8 ساڵه به‌ده‌ست قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت و تووشی دیارده‌كانی بێكاری و هه‌ژاری و پاشه‌كشه‌ی ئابووری و بازرگانی بۆته‌وه، ته‌نانه‌ت ناتوانێت مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیدا بدات و گرنگی به وه‌به‌رهێنان بدات، به‌ڵام ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه هێواش هێواش وه‌كو هۆڵه‌ندا خۆمان رزگار بكه‌ین له‌و نه‌خۆشییه و ئابووری هه‌رێمه‌كه‌شمان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین، ئه‌وه‌ش شتێك نییه بڵێی ناكرێت، چونكه ئابووریی هۆڵه‌ندا له دوای ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ئێستا
یه‌كێكه له گرنگترین ئابوورییه به‌هێزه‌كانی جیهان.
یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ره كاتی و خێراكان
1-دانانی پلانی سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه حكومییه‌كان و سه‌پاندنی باج و عموله و فرۆشتنی هه‌ندێك كه‌رتی حكومیش به‌كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌م رێوشوێنانه كاتین و بۆ جوانكردنی سیمای ئابووری و ژماره‌كانن له بودجه‌دا و ناتوانن ده‌ربازبن له نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی.
2- ئه‌و چاكسازیانه‌ش كه پێویسته ئه‌نجامبدرێن بۆ وه‌دیهێنانی گه‌شه‌ی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ له‌نێوان هه‌موو كه‌رته‌كانی تردا ده‌بێت به رووكردنه وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریه‌كان بێت، ئه‌مه‌ش كه‌شوهوایه‌كی ئه‌مین و سه‌لامه‌ت و ژێرخانێكی گونجاوی ده‌وێت بۆ وه‌به‌رهێنان و پشتیوانی و كارئاسانی گه‌ره‌كه بۆ كه‌رته نانه‌وتییه‌كان.
3- هه‌روه‌ها پێویسته نرخی گۆڕانی دراوی نیشتیمانیش داببه‌زێت بۆ ئاستێك كه توانای ركابه‌ری زیاد بكات له كه‌رته نانه‌وتییه‌كاندا، له رێگه‌ی ئیداره‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ یه‌ده‌كی دراوه بیانییه‌كان.
دووه‌م: چاره‌سه‌ره ستراتیژی و دوورمه‌وداكان
1. له‌سه‌رخۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دراوی نیشتیمانی: ئه‌م ستراتیژه ئاسانه له جێبه‌جێكردندا و زۆریش كاریگه‌ره بۆ رێگه‌گرتن له‌م نه‌خۆشیه. ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له رێگه‌ی خه‌رجكردنی داهاتی وه‌ده‌ستهاتووه‌وه بێت له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانه‌وه. بڵاوترین رێگه‌ش بۆ ئه‌مه بریتییه له دامه‌زراندنی سندوقی سامانه سه‌روه‌رییه‌كان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو كه زۆرێك له‌وڵاته پێشكه‌وتوو گه‌شه‌كردوه‌كان سندوقی سیادی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن وه‌ك ئوسترالیا، كه‌نه‌دا، نه‌رویج و روسیا، ئه‌م سندوقانه ئامانجیان بریتییه له جێگیركردنی هاتنی سه‌رمایه بۆ ئابووری بۆ رێگه‌گرتن له ماندووبوونی و هۆكار بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی گه‌وره له نرخی دراودا. ده‌كرێت داهاته زیاده‌كان له كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده و ژێر خانه‌كاندا خه‌رجبكرێت كه ده‌بێته هۆكاری هه‌مه‌ڕه‌نگی ئابووری.
2. هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری: گرتنه‌به‌ری ستراتیجی هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری، ده‌توانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر كاریگه‌ری و ئاسه‌واره خراپه‌كانی نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی له ئابووریدا، هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی ئابووریش له رێگه‌ی پشتیوانیكردنی كه‌رته‌كانی تری ئابوورییه‌وه ده‌بێت كه دواكه‌وتوون یان به‌دانانی تاریفه بۆ پشتیوانی به‌رهه‌مهێنه‌ره ناوخۆییه‌كانه‌وه.
3.گرنگترین خاڵیش ده‌بێت حكومه‌ت له سیاسه‌تی فرۆشتنی نه‌ت و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی و خه‌رجكردنه‌وه‌شیدا زۆر شه‌فاف و روون بێت و دوور بێت له گه‌نده‌ڵی كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانه داراییه‌كان.
له رێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت له نه‌خۆشی هۆڵه‌ندی و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی خۆی رزگار بكات و وڵات و كۆمه‌ڵگاكه‌شمان به‌ره‌و گه‌شه‌ی ئابووری و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی زیاتر هه‌نگاو بنێت، وه‌كو هۆڵه‌نداش ببێته خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێز، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وا له ناو بازنه‌یه‌كی بۆشدا ده‌سوڕێینه‌وه و قه‌یران دوای قه‌یران روومان تێده‌كات و ناتوانین هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه و به‌ره‌و گه‌شه‌ی ئابووری و پێشكه‌وتن هه‌ڵبنێین، به به‌رده‌وامیش به‌ده‌ست دیارده‌كانی هه‌ژاری و بێكاری و دواكه‌وتووییه‌وه ده‌ناڵێنین.