كازمی داوای ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 دەكات

07:00 - 2022-04-14
ئابووری
808 جار خوێندراوەتەوە

لاپەڕەی ئابووری

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: حكومەت بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان داوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكەوە گرفتیان بۆ دروستبووە، بۆیە دەبێت سەرجەم وەزارەتەكان بە تەواوی پابەندی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بن. داواش لە هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكات، كاری جدی بكەن، بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022ی عیراق.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، پێش مانگی رەمەزان بڕیاری گرنگیان لە بەرژوەندیی هاووڵاتیان داوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك كە بەھۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیاوە دروستبووە و حكومەت بەرپرسیارێتی چەند بڕیارێكی سەختی لە ئەستۆ گرتووە.
رونیشیكردۆتەوە: بەشێك لە وەزارەتەكان هەندێك بڕیاریان داوە كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە، بۆیە دەبێت سەرجەم وەزارەتەكان بە  تەواوی پابەندی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بن، قۆناغی داهاتووش، قۆناغی داواكاری و بەدیهێنانی ئامانجەكانە، بۆیە دەبێت هەموان لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بن.
سەرۆك وەزیرانی عیراق داواش لە هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكات، كاری جدی بكەن، بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022ی عیراق.

#بودجە

بابەتە پەیوەندیدارەکان