پەیامێک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە

02:11 - 2023-02-06
عیراق
279 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رووداوی سروشتی بوومەلەرزەوە، لە وڵاتانی تورکیا و سوریا زیانی گیانی و ماڵی زۆری لێکەوتەوە، بەتایبەتی ناوچەکانی باکووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، کە دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوەو دەیانی تریش برینداربوون و سەدان هاووڵاتی تریش بێ ماڵ و حاڵ بوون و دەیان خانوو و باڵەخانەش رووخاون. 
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هاوخەمی خۆی دەگەیەنێتە قوربانییەکان و لەخوای گەورەش دەپارێتەوە کە شیفای بریندارەکان بدات. 
داوا لە حکومەتی عیراقی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو وڵاتانی دۆست و ئاژانس و رێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بەهانای خەڵکی لێقەوماوی رۆژئاوا و باکووری کوردستانەوە بچن و ئەرکی مرۆڤدۆستی خۆیان بەجێبگەیەنن. 

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان