برایه‌تى ده‌یه‌وێت لــه‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ نایاب

10:18 - 2023-02-07
وەرزش
298 جار خوێندراوەتەوە

هه‌رێز جه‌مال 

تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى برایه‌تى ئاماده‌كارییه‌كانى چڕكردۆته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى عیراق. 
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ بۆ به‌ژداریكردن له‌ یارییه‌كانی خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی عراق، كه‌وا بریاره‌ له‌ رۆژانی 9 تا 11 ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری نه‌جه‌ف ركابه‌رییه‌كانی ئه‌نجام بدرێت، به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى یانه‌ى برایه‌تى  گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی ناسراو و به‌ ئه‌زموونی كورد و پیشه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات (كاروان ئازاد) ئیمزاكرد.
به‌شدار سه‌ربه‌ست، راهێنه‌رى تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كه‌ له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ كوردستانى نوێى راگه‌یاند، یانه‌ى برایه‌تى به‌ تایبه‌ت تیپى تۆپى سه‌رمێزى هه‌میشه‌ ناوێكى دره‌وشاوه‌ بووه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عیراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانى عه‌ره‌بیش به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند سالێكه‌ له‌ خولى نایاب نابیندرێت ، به‌ڵام بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كى باش و تۆكمه‌ ئاماده‌كاریمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن له‌ خولى پله‌یه‌ك مسۆگه‌ربكه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه‌ ریزى گه‌وره‌كان، چونكه‌ شوێنى راسته‌قینه‌ى برایه‌تى نایابه.‌ 
وتیشى ، ساڵانه‌ تیپه‌كه‌مان له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌شدارى خوله‌كانى كردووه‌و زۆربه‌ى كاتیش یاریزانه‌كانمان یاریزانى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عیراق بوون ، بۆیه‌ نه‌بوونى برایه‌تى له‌ نایاب كه‌لێنكى گه‌وره‌ بووه‌و ئێمه‌ش به‌ مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لێنه‌ به‌شدارێكى قورس ده‌بین له‌ خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى عیراق. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان