راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
بەرێگای (ئۆنڵاین) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد
1ـ دیاریکردنی رۆژی پێنجشەممە 9ـ2ـ2023 سهعات 2:30 بۆ تیروپشکی خولی فوتساڵی کچان لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
2ـ رۆژی شەممە 11ـ2ـ2023 کاتژمێر 10ی بەیانی خولێکی زاخاوتن بۆ ناوبژیوانانی فوتساڵ لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدەدرێت
3ـ رۆژی یەکشەممە 12ـ2ـ2023 دوارۆژە بۆ وەرگرتنی کشوفاتی یاریزانان لەخولی فوتساڵی کچان
4ـ رۆژی هەینی 17ـ2ـ2023 خولی فوتساڵی کچان دەسپێدەکات
5ـ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی قەڵادزێ و یانەی هەڵۆ
ـ بەهۆی پاشەکشەی یانەی هەڵۆ لەیاری بەرامبەر یانەی قەڵادزێ لەگەڕی 11ی خولی پلە یەک بڕیاردرا بە
أـ هەژمارکردنی ئەنجامی یاری (3ـ0) بۆ بەرژەوەندی یانەی قەڵادزێ
ب ـ راگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی هەڵۆ (یەعقوب گۆران) بۆ 3 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی بەهۆی هەڵسووکەوتی ناشیاو و بەدووبارەکردنەوەی سزای توندتر دەدرێت
ج ـ پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار
6 ـ بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی هەڵۆ بەڕێز (ئەحمەد خەلیل ) بۆ کۆبوونەوی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
7ـ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی برایەتی و یانەی دهۆک لەجامی کوردستان
بەهۆی گوتنی قسەی ناشیاو بەدەستەی ناوبژیوانان لەلایەن راهێنەری یانەی برایەتی (هێور مستەفا) بڕیاردرا بە :
أ - راگرتنی بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی
ب ـ پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار
ج ـ لەکاتی دووبارەکردنەوەی سزاکەی توندتر دەبێت
8ـ سەبارەت بەیاری نێوان یانەی شۆرجە و یانەی خانەقین :
بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی و گوتنی قسەی ناشیاو بەدەستەی ناوبژیوانان لەلایەن سەرپەرشتیاری یانەی خانەقین (رائید مەجید) بڕیاردرا بە :
أ - راگرتنی بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی
ب ـ پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار
ج ـ لەکاتی دووبارەکردنەوەی سزاکەی توندتر دەبێت
9ـ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خاک و یانەی رانیە :
بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لەلایەن هاندەرانی یانەی خاک هەڵدانی بۆ نێو یاریگا بڕیاردرا بە :
أ ـ پێبژاردن بەبڕی (250) هەزار دینار
ب ـ لەکاتی دووبارەکردنەوەی یاریەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکی تر و بە بێ جەماوەر
10ـ بەهۆی پاشەکشەکردنی (یانەی شێروانە) لەجامی کوردستان بڕیاردرا بە :
أ ـ پێبژاردن بەبڕی ( 1.500.000) دینار
ب ـ بێبەشبوونی لەجامی کوردستانی 2024 .
11 ـ دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانانی گەڕی 12ی خولی پلەی یەک و گەڕی 17ی خولی نایاب .