ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی ده‌توانێ شۆڕشێك له پیشه‌سازیدا به‌رپا بكات، بیهێنه پێش چاوی خۆت، كارگه‌یه‌ك هه‌رگیز له به‌رهه‌مهێنان ناوه‌ستێ، ته‌نیا په‌نجه‌یه‌ك به دوگمه‌یه‌كدا بنێ و كرێكاره‌كانی ده‌گۆڕیت، تێچوونی هه‌ر هیچ نییه له‌چاو شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پێشوودا، ئه‌مه ئه‌و داهاتووه‌یه كه پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی بۆ مرۆڤایه‌تی فه‌راهه‌می ده‌كات.
پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی هه‌ر شتێكت بوێت چین له‌سه‌ر چین دروستی ده‌كات و له تواناشیدا هه‌یه شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی زۆر ئاڵۆز و دیزاینه زۆر تایبه‌ته‌كانیش دروست بكات، ئه‌ویش به تێچوونێكی زۆر كه‌م، واته ئه‌م ئامێره، پیشه‌سازی له‌سه‌ر داوای خۆت جێبه‌جێ ده‌كات و پێویست ناكات له هه‌ر كاڵا‌و به‌رهه‌مێك بڕێكی زۆر دروست بكرێت و بخرێته عه‌مباره‌وه و جێگه‌یه‌كی زۆریش بگرێت تا كڕیاری بۆ په‌یدا ده‌بێت.
پڕۆسه‌ی زنجیره‌یی به‌رهه‌مهێنان نامێنێت
ئه‌م ئامێره پێویستی به كه‌لوپه‌لی پیشه‌سازی و قاڵبی گرانبه‌ها نییه، به‌ڵكو هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه دروستی ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی راسته‌وخۆ و كۆتاییه و به بڕی پێویستیش دروستی ده‌كات، به‌مه‌ش هێڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دواتر سه‌ریه‌كخستنه‌وه و به‌ستن باوی نامێنێت، جگه له‌وه‌ش لێهاتوویی و كارامه‌یی له كاردا زۆر زیاد ده‌كات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی شێوازی راده‌ستكردنی كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كانیش ده‌گۆڕێت، له‌مه‌ودوا كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كان ته‌نیا له یه‌ك شوێن و له یه‌ك وڵات دروست نابن، به‌ڵكو ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناو ماڵه‌كان.
زۆر له ئابووریناسان هه‌ستیان به گرنگیی پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی كردووه، ساڵی 2014 له وتارێكدا كه هارڤارد بزنس ریڤیو بڵاوی كرده‌وه، كلایتۆن كریستنسن راوێژكار و پیسپۆڕی ئابووری رایگه‌یاند، پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی شۆڕشێك به‌رپا ده‌كات هێندەی ئه‌و شۆڕشه‌ی كۆمپیوته‌ر به‌رپای كرد گرنگ ده‌بێت، ساڵی 2015 جێرمی ریفیكن له وتارێكدا كه له گۆڤاری فۆرێبس بڵاو بۆوه وتی: پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی ده‌توانێ مۆركی مادی له پیشه‌سازی بسه‌نێته‌وه، چونكه كۆمپانیاكان چیتر پشت به به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌یی باو نابه‌ستن و له‌بری ئه‌وه پلانی دیجیتاڵی داده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان به‌شدار بن له دروستكردنی هه‌ر شتێك‌دا، به واتایه‌كی دیكه پڕۆسه‌ی پیشه‌سازی له خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی كه توانای كڕینی پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی هه‌بێت، به‌و جۆره‌ش كڕیار ته‌نیا هه‌قده‌ستی دیزاینی به‌رهه‌مه‌كان ده‌كڕێت و پاشان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دروستی ده‌كاته‌وه.
بۆ هه‌موو پیشه‌سازییه‌كان گونجاوه
پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی ده‌كرێ له هه‌موو پیشه‌سازییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام ئێستا زیاتر له بواری پزیشكی و دروستكردنی پارچه‌كانی له‌شدا به‌كاردێت، قه‌باره‌ی فرۆشی ئه‌م جۆره پره‌نته‌ره‌ش بۆ ساڵی 2022 به نزیكه‌ی 1.1 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كراوه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تا ساڵی 2027 بگاته 2.6 ملیار دۆلار، له ساڵی 2022دا به‌های فرۆشی پارچه‌كانی له‌ش كه به پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی دروستكرابوون گه‌یشته 1.3 ملیار دۆلار، پێشبنیش ده‌كرێت له نێوان 2023 تا 2030 ساڵانه به رێژه‌ی %7.7 زیاد بكات.
زۆر پیشه‌سازی دیكه‌ش هه‌ن كه ده‌توانن سوود له پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی وه‌ربگرن بۆ باشتركردن و زیادكردنی به‌رهه‌میان، وه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌ندازیاری، فێركاری و خوارده‌مه‌نیش، ده‌توانرێ پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی بۆ دروستكردنی هه‌ر جۆره خواردنێك به‌كار بهێنرێت، به شوكولاته و پیتزاشه‌وه.
دیمه‌نی مرۆڤایه‌تی ده‌گۆڕێت
له ساڵی 2021دا قه‌باره‌ی فرۆشی پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی تایبه‌ت به دروست كردنی خۆراك گه‌یشتۆته 226.2 ملیۆن دۆلار، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تا ساڵی 2031 بگاته 15.1 ملیار دۆلار، كه‌رتی بیناسازیش قه‌باره‌ی فرۆشی پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندیی تایبه‌ت به دروستكردنی كه‌لوپه‌لی بیناساری له ساڵی 2019دا گه‌یشتۆته سێ ملیۆن دۆلار و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تا ساڵی 2024 بگاته 1.5 ملیار دۆلار.
ته‌كنۆلۆجیای پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی یه‌كێكه له‌و ته‌كنیكانه‌ی كه پێشتر له پلانی پێنج ساڵه‌ی چیندا ئاماژه‌ی پێكراوه، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیای پیشه‌سازی به كلیلی پێشكه‌وتنی خۆی ده‌زانێت، مه‌سه‌له‌ی پرنتكردنی كاڵا و شمه‌ك ته‌نیا په‌یوه‌ندی نییه به كوپێك چا، یان كه‌ڤه‌ری مۆبایلێكه‌وه، به‌ڵكو ده‌توانین بیهێنینه پێش چاوی خۆمان كه هه‌زاران پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دروست ده‌كه‌ن، لێره‌وه دیمه‌نه‌كه ته‌واو ده‌گۆڕێت، چونكه ئه‌م ته‌كنۆلۆجیایه وا ده‌كات پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان په‌یوه‌ست نه‌بێت به ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراوه‌وه.
پێویستییه‌كانی پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی
بۆ تێگه‌یشتن له شێوازی كاركردنی پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی، ده‌توانین له پێویستییه‌كانییه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه بریتنین له:
ئامێری پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی: ئه‌م ئامێره پارچه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كییه بۆ دروستكردنی هه‌ر شتێك، جۆریشیان زۆره له بازاڕدا، هه‌یانه له كارگه‌كاندا به‌كار دێت و هه‌شیانه له كۆمپیوته‌ری ماڵه‌وه ده‌به‌سترێ.
به‌رنامه‌ی دیزاینی سێ ره‌هه‌ندی: ده‌بێ پێشوه‌خت به‌رهه‌مه‌كه به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ریی تایبه‌تی بۆ دابڕێژرێت، ئه‌مه‌شیان هه‌یانه به‌رنامه‌یه‌كی ساده‌و ئاسانه و هه‌شیانە زۆر ئاڵۆزه.
كه‌ره‌سته‌كانی پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی: كه‌ره‌سته‌كان له ماده‌ی جیاجیا پێكدێن، وه‌ك پلاستیك، كانزا، سیرامیك، خانه و شانه‌ی زیندوو، جۆری ئه‌م مادانه په‌یوه‌سته به جۆری پرنته‌ره‌كه و به‌رهه‌می خوازراوه‌وه.
ئامێری كۆمپیوته‌ر: زۆربه‌ی پرنته‌ره سێ ره‌هه‌ندییه‌كان ده‌بێ به كۆمپیوته‌ره‌وه ببه‌سترێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه دۆسێی دیزاینی به‌رهه‌مه‌كه بنێردرێت بۆ پرنته‌ره‌كه و هه‌ر له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌شه‌وه پرۆسه‌ی دروستكردنه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
ره‌نگه چه‌ند سه‌عاتێكی بوێت
كات: كاتی پێویست بۆ دروستكردنی هه‌ر به‌رهه‌مێك له رێگه‌ی پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندییه‌وه په‌یوه‌سته به جۆری به‌رهه‌مه‌كه و قه‌باره‌و ئاستی ساده‌یی یان ئاڵۆزییه‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها جۆری پرنته‌ره‌كه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاتی خایانراو هه‌یه، به‌رهه‌مه بچووك و ساده‌كان تا راده‌یه‌ك زوو به ده‌سته‌وه دێن و دروست ده‌كرێن، به‌ڵام به‌رهه‌می قه‌به و ئاڵۆز ره‌نگه چه‌ند سه‌عاتێك یان چه‌ند رۆژێكیشی پێ بچێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كرێ بڵێین له رێگه‌ی پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندییه‌وه ده‌توانین هه‌ر شتێكمان بوێت له كاتێكی گونجاو‌دا دروستی بكه‌ین، هه‌ندێك له‌و شتانه پلاستیكی و بچووكن وه‌ك گوڵدان یان هه‌ر كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه كاتێكی كه‌می ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی پێكهاته‌كانیان ئاڵۆزه كاتی زیاتری ده‌وێت. كه‌واته شۆڕشێك به‌ڕێوه‌یه سه‌ره‌نجام و ورده‌كارییه‌كانی دیار نییه، به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی له ته‌كنۆلۆجیادا دواكه‌وتوون، چاره‌نووسیان نادیاره.
سه‌رچاوه: بروجیكت سندیكیت