كاروان عومه‌ر
- 1 -
ده‌مێكه هه‌ردوو قاچی له جه‌نگدا له‌ده‌ست داوه...
كه باران ده‌بارێ، دایكی هاوار
له منداڵه‌كانی ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت: پێڵاوه‌كانی كاكتان بێنه ژوره‌وه با
ته‌ڕنه‌بێت .
- 2 -
له‌و كاره‌ی پێی سپێردرابوو، به‌رپرسه‌كه‌ی تكتێكی سه‌فه‌ر و چه‌ند هه‌زار دۆلارێكی پێداو گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه‌مان لێده‌گرن، كوشتن‌یان كارێكی شۆڕشگێرانه‌یه... شێره‌كه‌م .
- 3 -
هه‌موو ئێوارانێك هه‌ر دووكیان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد تا خۆیان ده‌كرد به ماڵه‌وه‌دا .
دایكم له په‌نجه‌ره‌كه‌وه چاوی له‌سه‌ر ده‌رگای ده‌ره‌وه بوو،
دایكه چۆله‌كه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ به‌چكه‌كانی به هه‌ڵكوڕماوی له هێلانه‌كه‌یدا سه‌یری ئاسمانیان ده‌كرد...
كه باوكم ده‌گه‌یشته ماڵه‌وه، ئیدی دایكم خه‌می هاتنه‌وه‌ی ئه‌و باوكه چۆله‌كه‌یه‌ی بوو كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌بوو هاتبوون له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له‌یه‌ك خانوودا ژیانیان به‌سه‌رده‌برد. ئه‌و ئێواره‌یه‌ی چه‌ند گولله‌یه‌ك كۆڵانه‌كه‌مانی خوێناوی كرد . ئیدی بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌ردوو خێزانه‌كه سه‌رگه‌ردان بوون.
- 4 -
له مێژه دایكم په‌ڕۆیه‌كی توندی به ناوچه‌وانییه‌وه به‌ستووه و بۆ ساتێكیش لێیناكاته‌وه...
ئه‌مه ئه‌و خاڵه گرنگه‌یه كه من هه‌رگیز هیچی لێ نازانم، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م له‌ژێر په‌ڕۆكه‌وه چه‌ند په‌نجه‌یه‌كی هیوا له نێو تاڵه سپیه‌كانیدا دێن و ده‌چن،
به ئومێدی ئه‌وه‌یه یه‌كجار، ته‌نها یه‌كجار پێی بڵێت: خۆشمده‌وێیت .
ئاخر باوكم دڵێكی نه‌بووه بۆ خۆشه‌ویستی.
- 5 -
وێنه‌ی زۆریان كێشا له خه‌یاڵیاندا بۆ ژیان، به‌ڵام بوو به‌و راستییه‌ی كه نیگاركێشێك وێنه‌ی شۆسته و شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغ ده‌كێشێت و هه‌رگیز ناتوانێت پیاسه‌یه‌كی به‌سه‌ردا بكات.