ئاکار نەجم
پۆلۆك، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا له نێوه‌ندی هونه‌رییدا جێگه و پێگه‌ی خۆی هه‌بووه و تابلۆكانی ئێستاش له زۆرێك له مۆزه‌خانی جیهاندا ده‌بینرێن. به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی هونه‌ری مۆدێرن داده‌نرێت و تابلۆكانی به ره‌نگی سپرا به‌شداری كارایان له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌بستراكت ئێكسپرێشنیزم هه‌بووه، كه چه‌مكێكه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له هونه‌ری هاوچه‌رخی ئه‌مریكیدا سه‌ریهه‌ڵدا و گرنگی پێدراوه و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌وڵیانداوه له‌و چه‌مكه‌دا كاره‌كانیان بخوڵقێنن و جێ په‌نجه‌یان به‌و شێوازه له هونه‌ره‌وه دیاربێ، پۆلۆكیش یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌م ستایله‌دا شاره‌زا بووه.
زوو مرد
پۆڵ جاكسۆن پۆلۆك، هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌مریكی ناوداره و یه‌كێكه له پێشڕه‌وانی هونه‌ری تازه‌ی ئه‌مریكی و تابلۆكانی له مۆزه‌خانه‌كانی دنیادا ده‌بینرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زوو مردووه و زۆر نه ژیاوه، به‌ڵام جێده‌ستی دیاره و به‌رهه‌مه‌كانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی دوای خۆی به‌جێهێشتووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی به‌دمه‌ست بووه، ئه‌مما داهێنه‌ربووه و له‌و بواره‌دا به‌رهه‌می داهێنه‌رانه‌ی پێشكه‌شی هونه‌ری شێوه‌كاری كردووه.
پۆلۆك له ساڵی 1912 له شاری كۆدی له ویلایه‌تی وایۆمینگ له‌دایكبووه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده به توانایه كه‌م ژیاوه، به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه له ساڵی 1956 له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری لۆنگ بیچ له ویلایه‌تی نیۆرك گیانی له ده‌ستداوه. ژیانی خێزانی له ساڵانی 1941-1942 له‌ته‌ك خانمه هونه‌رمه‌ند لی كراسنه‌ر ده‌ستپێكردووه، پاش ناسینی بووه به هاوسه‌ری ژیانی.
هه‌ژارێكی سه‌رخۆش
ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌سته كوڕی خێزانێكی هه‌ژاربووه له شاری كۆدی ویلایه‌تی وایۆمینگ له‌دایكبووه و دوایی رووی له لۆس ئه‌نجلۆس كردووه، له‌وێ له قوتابخانه‌ی هونه‌ری ده‌ستی به خوێندنی نیگاركێشی و په‌یكه‌رسازی كردووه. سروشتی یاخیبوونی هۆكاری ده‌ركردنی بووه له‌و قوتابخانه‌یه له ساڵی1927. لێره‌وه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی دیكه‌وه و ژیانی گۆڕاوه. پۆلۆك یه‌كێك بووه له پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌بستراكت ئێكسپرێشنیست. له ساڵی 1929 چووه‌ته نیۆرك. لی كراسنه‌ری ژنی یارمه‌تی داوه بۆ نیگاركێشان. شێوازه‌كه‌ی زۆر داهێنه‌رانه‌بوو، هونه‌رمه‌ندێكی به توانا بووه، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وه بووه به‌رده‌وام مه‌شروبی خواردۆته‌وه، زۆری خواردۆته‌وه، خواردنه‌وه‌ی زۆر ژیانی شێواندووه، به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی ژیان و كاركردنی هه‌بووه.
پۆلۆك و هونه‌رمه‌نده ئه‌وروپییه‌كان
له ساڵی 1930 چووه‌ته نیۆرك، له‌وێ له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافه‌ر تۆماس بێنتۆن له خولی خوێندكارانی هونه‌ر ئاشنا بوو و خوێندوویه‌تی، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كاریگه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی مه‌كسیكی له‌سه‌ربووه، وه‌ك ئۆرۆزكۆ، سیكیێرۆس و ریڤێرا و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی دادایی و سوریالیستیش هه‌بوون له ئه‌وروپاوه روویان له ئه‌مریكا كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگی جیهانی دووه‌م رزگاریان بێت، له‌وانه ماكس ئێرنست، ئاندرێ ماسۆن، ئاندرێ بریتۆن و فۆتۆگرافه‌ری ئه‌بستراكت پیت مۆندرییان... ئه‌مانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پۆلۆك هه‌بووه. ئه‌م به‌ریه‌ك كه‌وتن و ناسینه وای كرد پۆلۆك سوود له ئه‌زموونی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه وه‌ربگرێ.
له كۆتایی ساڵی 1944 پێشانگایه‌كی به‌رهه‌مه‌كانی له نیۆرك له هۆڵی هونه‌ری ئه‌م سه‌ده‌یه كرده‌وه و له‌سه‌ر داوای خاوه‌نی هۆڵه‌كه دیوارێكی بۆ ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه‌ی له نیۆرك نه‌خشاند، كه تێیدا چه‌مكه‌كانی مۆدێرنیته له فۆتۆگرافی و فه‌زای ته‌لارسازیدا له چه‌مكه هاوچه‌رخه‌كه‌یدا تێكه‌ڵ كرد.
ره‌وتی ده‌ربڕینخوازی
به‌رهه‌می پۆلۆك به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌شكراوه، قۆناغی یه‌كه‌م له نێوان ساڵانی 1942 بۆ 1946 له‌و ماوه‌یه‌دا كاریگه‌ری فۆتۆگرافه‌ر میرۆ و پیكاسۆ و نیگاركێشه سوریالیسته‌كان بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیواری هونه‌رمه‌نده‌كانی مه‌كسیكی هه‌بووه. شێوازی ئه‌و له‌م قۆناغه‌دا سه‌ر به ره‌وتی ده‌ربڕینخوازی بوو، كه تێیدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌وه‌ره ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا ده‌كرد به به‌كارهێنانی هێمای تۆتێمی و به‌شه ئه‌ناتۆمییه‌كان له كه‌شێكی ناڕووندا زاڵ بوو. قۆناغی دووه‌م له ساڵی 1947 ده‌ستیپێكرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك تابلۆی ته‌واو كرد نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و شته ده‌كه‌ن پێی ده‌وترێت فۆتۆگرافی جووڵه‌یی، تابلۆی كردار، كه بۆ رووكاری تابلۆكه ببێته مه‌یدانی پێشوازیكردن بۆ ئه‌و جووڵه خێرایانه‌ی ده‌ستی هونه‌رمه‌ند ده‌یكێشێت به كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه. له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ری فه‌ره‌نسی ئه‌ندرێ ماسۆنه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت و بریتییه له هه‌ستكردن به دراماییبوون و پشتبه‌ستن به میكانیزمی رێكه‌وت له پێكهێنانی تابلۆكه‌دا. هه‌روه‌ها له ژێر كاریگه‌ری ئامرازه‌كانی دادایزمدا بووه، كه بریتییه له لێدانی كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌نگه‌ی تێكه‌ڵ به‌شووشه‌ی وردكراو یان خۆڵ له‌سه‌ر رووی تابلۆكه ده‌كرێت.
یەکێک لە تابلۆکانی پۆلۆک
شێوازه ته‌قلیدییه‌كان
له رووی ته‌كنیكه‌وه، پۆلۆك له رۆژانی سه‌ره‌تای ژیانیدا به شێوازه ته‌قلیدییه‌كانی شاره‌زا بووه له نیگاركێشانی دیواردا، دواتر ورده ورده ته‌كنیكه ته‌قلیدییه‌كانی بۆ ستایلی خۆی وازی لێ هێنا، بۆیه ته‌كنیكی "دڵۆپه‌كردن"ی داهێنا، له‌كاتێكدا تابلۆكه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ستۆدیۆكه درێژده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ره‌قیی رووكاره‌كه وه‌ربگرێت و پاشان ره‌نگی شل ده‌خاته ناو سندوقێكی كونكراوه‌وه، به‌سه‌ر تابلۆكه‌دا تێده‌په‌ڕێنێت بۆ پێشه‌وه و دواوه به هه‌موو ئاراسته‌كاندا، له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك هێڵی بازنه‌یی یان هێلكه‌یی تێكه‌ڵاو ده‌بن، كه هێڵی جیاوازن چڕی و هاوسه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندی ره‌نگه‌كان. ره‌ش و سپی له سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له هه‌ندێك له تابلۆكانیدا چه‌ندین ره‌نگ جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ره‌خنه‌گران مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كاره‌كانی پۆلۆك كرد و تیشكیان خسته سه‌ر رۆڵی ئه‌و له هونه‌ری هاوچه‌رخی ئه‌مریكیدا، له‌وانه هارۆڵد رۆزنبێرگ كه به دامه‌زرێنه‌ری "فۆتۆگرافی جووڵه‌یی" داده‌نرێت.
پۆلۆك به‌شداری زۆرێك له پێشانگاكانی كردووه، له‌وانه له ساڵی 1939 له گه‌له‌ری "ماك میله‌ر" له نیۆرك، هه‌روه‌ها له پێشانگای "هونه‌ری ئه‌م سه‌ده‌یه" كه گرنگترین پێشكه‌وتنی پۆلۆك بوو، جگه له چه‌ند پێشانگایه‌ك كه له میلانۆ كردیه‌وه، پاریس و زیوریخ. دوای مردنی به رووداوی ئۆتۆمبێل، چه‌ندین پێشانگای بۆكراوه‌ته‌وه، له ئه‌مریكا، ئیتالیا، فه‌ره‌نسا و ئینگلته‌را سازكرا. له كاره به‌ناوبانگه‌كانی پۆلۆك، ئه‌ره‌بیسك، ریتم یه‌ك، پایز،نێر و مێ... و چه‌ندین تابلۆی دیكه كه تاوه‌كو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش عاشقانی هونه‌ری شێوه‌كاری و خوێنكاره‌كان به‌وردی لێی ده‌ڕوانن و شاره‌زایانی ئه‌و بواره لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
قه‌ده‌ری نیگاركێشه‌كان
شتێكی سه‌یره، كه قه‌ده‌ری زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان وه‌هایه، كه له سه‌رده‌می خۆیاندا به‌هه‌ژاری و له په‌راوێزدا ده‌ژین، كه‌س ئاوڕیان لێ ناداته‌وه، به‌رهه‌مه‌كانیان فه‌رامۆش كراون. كه‌چی له پاش خۆیان و له سه‌رده‌مێكی دیكه‌دا به‌رهه‌مه‌كانیان ملیۆنه‌ها دۆلار به‌هاكه‌ی ده‌بێ. له‌كاتێكدا بۆخۆیان له رابردوودا له برسا و له هه‌ژاریدا ژیاون. یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه پۆلۆكه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده رۆژگارێك به هه‌ژاری ژیاوه، كه‌چی له‌م سه‌رده‌مه‌دا تابلۆكانی به ملیۆنه‌ها دۆلار ده‌فرۆشرێن. یه‌كێك له تابلۆكانی له ساڵی 2006 له زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشراوه به140 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه، كه ملیاردێری مه‌كسیكی ده‌یڤید مارتینێز به‌و پاره خه‌یاڵییه ئه‌و تابلۆیه‌ی كڕیوه.