رێکەوتنێکی یەکجارەکی و نیشتمانی

09:23 - 2023-02-13
کوردستان
396 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق.

‏‎لە دیدارێكدا جەخت لە بەهێزكردنی دەسەڵاتی دادوەری، سەربەخۆیی دادگاكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ كرایەوە و هەردوولا دەستووریان وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ناوبرد.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رێكەوتنێكی یەكجارەكی و نیشتمانی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان  بەشێوەیەك مافی هەموولایەك پارێزراوبێت و ئەنجومەنی باڵای دادوەریش رۆڵێكی كاریگەر و ئەرێنی لەو نێوەندەدا بگێڕێت.

‏‎

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان