بەڕێوەچوونی دیداری یەكێتی لە دەروازەی راپەڕین

09:31 - 2022-04-17
کوردستان
632 جار خوێندراوەتەوە

رانیە، جێگر خدر
دوێنێ، كۆنفرانسی ئامادەكاریی بۆ دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە رانیەی دەروازەی راپەڕین، بەڕێوەچوو.
لە كۆنفرانسەكەدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و هەڤاڵ و كادرانی یەكێتی و چین و توێژەكان ئامادەبوون، چەند وتارێك پێشكەشكران. سەرەتا وتاری مەڵبەندی راپەڕین لەلایەن ئەحمەد زرار ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندەوە خوێندرایەوە، لە وتارەكەیدا هێڵە گشتییەكانی دیداری  یەكێتی شیكردەوە و بەگرنگییەوە بۆ قۆناغی ئایندەی دوای دیداری روانی، هاوكات تیشكی خستەسەر گرفتەكانی دەڤەری راپەڕین.
پاشانیش وتاری لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی، لەلایەن جەمال حسێن-ەوە خوێندرایەوە و تیكشی خستەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی دیداری یەكێتی.
هەر لەوبارەیەوە، ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: رانیە شارێكی گرنگە بۆ یەكێتی، لە شۆڕشی نوێدا هەمیشە رانیە بەشداری كارای هەبووە، رانیە و قەڵادزێ دوو شاری تێكۆشەرن، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت خەڵكانێكی زۆر لەم دەڤەرە بەشداری دیداری یەكێتی، دیداری خۆیان بن و بۆچوون و پڕۆژەی نوێیان بۆ نوێبوونەوەی حزبەكەیان هەبێت.

#دیداری یەکێتی

بابەتە پەیوەندیدارەکان