هەفتەیەكی نوێی خولەكانی كوردستان

11:08 - 2023-02-20
وەرزش
219 جار خوێندراوەتەوە
کچانی فوتساڵی یانەی سەیدسادق

ستادیۆم
یاریی خولەكانی تۆپی پێی كوردستان بۆ كوڕان و كچان بەردەوامن، ئەنجام و خشتەی یارییەكانی ئەم خولانە بەمشێوەیە لای خوارەوەن:

خولی پلە یەك
یارییەكانی هەفتەی 14 ی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان لە رۆژی هەینی رابردوو 17/2 –ەوە دەستیانپێكردووە و دەبێت دوێنێ یەكشەممە 19/2 بە یاریی هەولێر×قەڵادزێ كە دوا یاریی ئەم هەفتەیەیە كۆتاییانهاتبێت، ئەنجامی یارییەكان:

هەینی 17/2
*كۆیە   (2)   ×  پیشەسازی(2).
خانەقین(0)   ×   رزگاری   (1).
*بازیان  (1)   ×  شۆرجە  (0).
*سێمێل (0)   ×  بروسك   (0).
شەممە 18/2
*زا.جیهان(3) ×    خاك  (2).
*بابان    (1)  × سلێمانی (1).
*رواندز   (0) ×     هەڵۆ (2). 

خولی نایاب
ئەمڕۆ دووشەممەو سبەی سێشەممە یارییەكانی هەفتەی 19 ی خولی نایابی كوردستان بەڕێوە دەچن، یارییەكانی ئەمڕۆ بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەبن:

دووشەممە 20/2
*ئارارت         × برایەتی.
*سەید سادق   × شیروانە.
سێشەممە 21/2
*چەمچەماڵ    ×   زاخۆ.
دوێنێ یەكشەممە 19/2 یارییەكانی ئەم هەفتەیە دەستیانپێكردووەو دەبێت ئەم یارییانە كرابن:
*پێشمەرگەی هەولێر×  سۆران.
*هەندرێن           ×  دهۆك.
*شەقڵاوە            × ئاكرێ.
*دەربەندیخان× سیروانی نوێ.

فوتساڵی كچان
لەلایەكی تریشەوە خولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان دەستیپێكردووە، تیپی هەشت یانە بەشداریی خولەكە دەكەن، بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون، سیستمی یارییەكان لەم قۆناغەو قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینشدا بە خولێكی دووقۆناغی هاتن و چوون دەبێت، یەكەم دووەمی هەردوو گروپەكە دەگەنە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی یەكەم بەمشێوەی بوون:

هەینی 17/2
گروپی یەكەم
*ئا. هەولێر(11)×زا.سەڵاحەدین(1).
*دوكان     (8)×          زاخۆ(3).
گروپی دووەم
*سەیدسادق(4)×خەڵاتی پێنجوێن  (0).
*رواندز    (14)   ×  قەڵادزێ (0).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان