شه‌مێران عه‌لی
فیلمی مۆسكۆ باوه‌ڕ به فرمێسك ناكات له ساڵی 1980 له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌رهه‌مهێنراوه، ده‌رهێنانی ڤلادیمێر مێنشۆفه. ڤێرا ئه‌لێنتۆڤا و ئه‌لێكسی باتالۆڤ رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن. كاتی فیلمه‌كه 140 خوله‌كه و زمانه‌كه‌ی روسییه. له یه‌كێكی سۆڤیه‌ت وێنه‌ی گیراوه، خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی له ساڵی 1981 به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات به‌رهه‌مه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان بینه‌ری خۆی هه‌بووه و به یه‌كێ له فیلمه به‌هێزه‌كانی جیهانی سینه‌ما ئه‌ژمار ده‌كرێ.
فیلمه‌كه چیرۆكێكی سۆزدارییه له ده‌وری سێ كچ ده‌سوڕێته‌وه، كه له سێ شاری جیاوازی روسیاوه روویان له مۆسكۆی پایته‌خت كردووه، سێ كچ به دوای هه‌لی كاری نوێ و ژیانێكی خۆشگوزه‌راندا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ر كچێك رێگایه‌كی جیاوازی گرتۆته‌به‌ر. ئه‌و عه‌یامه مۆسكۆ پایته‌خی ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره و به‌رین و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بووه، شارێكی گه‌وره و گرنگ بووه، نه‌ك ته‌نها به‌نیسبه‌ت روسیاوه، به‌ڵكو به‌نیسبه‌ت هه‌موو جیهانه‌وه مۆسكۆ سه‌نته‌ری بڕیاره گه‌وره‌كان بووه.
فیلمه‌كه چیرۆكی ئه‌و سێ ژنه گه‌نجه‌یه كه روویان له مۆسكۆ كردووه و به‌دوای ژیان و خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانیدا ده‌گه‌ڕێن. رووداوه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می فیلمه‌كه له ساڵی 1959 دا له نێو مۆسكۆدا رووده‌ده‌ن. پڵۆته‌كه له‌سه‌ر سێ ژنه گه‌نجه روسییه‌كه‌یه، كاترینا و لیودمیلا و ئه‌نتۆنینا، كه له شاره بچووكه‌كانی ده‌وروبه‌ری روسیای سۆڤیه‌ته‌وه روویان له پایته‌خت كردووه. له ژوورێكی به‌شه‌ناوخۆیی كرێكاران پێكه‌وه ده‌ژین و دواجار ده‌بنه هاوڕێ. مۆسكۆ سێ خانم كه خه‌ڵكی سێ شوێنی جیاوازن ده‌كات به هاوڕێ.
فیلمه‌كه مێژووی بیست ساڵ له ژیانی ئه‌و سێ ژنه له مۆسكۆ ده‌گرێته‌وه، به‌هۆی ته‌وه‌ره به‌رده‌وامه‌كانی كه بریتین له هیوا و نائومێدی و به‌خته‌وه‌ری چاوه‌ڕواننه‌كراو به كلاسیكێكی مۆدێرن داده‌نرێت. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران خواستی هه‌ر سێ ژنه‌كه ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئایدیالێكی تا راده‌یه‌ك پیاوسالاری به‌خته‌وه‌ری ناوماڵه‌وه بژین، به‌ڵام هێڵی چیرۆكه‌كه گه‌ڕانه به دوای مانا و رازیبوون. فیلمێك چیرۆكی ئه‌وینداری و نا‌ئومێد و گه‌ڕان به دوای به‌خته‌وه‌ریدا له مۆسكۆ سه‌رده‌می هێز و ده‌سه‌ڵات.
باتالۆڤ و ڤیرا ئه‌لینتوڤا
ئه‌لێكسی ڤلادیمیرۆڤیچ باتالۆڤ ئه‌كته‌ری ناوداری روسی، له ریزی ئه‌و ئه‌كته‌ره ناودار و به ئه‌زموونانه‌ی روسیای سۆڤێتییه، كه له چه‌ندین فیلم‌دا رۆڵی بینیوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌پای رۆڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانی وه‌رگرتووه. له فیلمی مۆسكۆ باوه‌ڕ به فرمێسك ناكاتدا به‌هه‌مان شێوه رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه و توانیوێتی سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ستبهێنێ، ئه‌م فیلمه نه‌كه هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی روسیای سه‌رده‌می سۆڤێتی به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهان فیلمێكی پڕ بینه‌ر بووه. باتالۆڤیش توانی رۆڵه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتووی ببینێ. هاوكات له فیلمه‌كه‌دا چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه رۆڵ ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره «باتالۆڤ و ڤیرا ئه‌لینتوڤا» رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن . ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره به ئه‌زموون و ناوداره‌ی روسیای سۆڤیه‌ت له ریزبه‌ندی ئه‌كته‌ره هه‌ره ناوداره‌كانی روسیان و له چه‌ندین فیلم‌دا رۆڵیان بینیوه، له‌م فیلمه‌شدا هه‌ردووكیان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن و توانیویانه رۆڵه‌كانیان به‌سه‌ركه‌وتووی ببینن.