دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە پارێزەرانی گیراوانی بادینان دەکات

03:32 - 2023-02-26
کوردستان
321 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/2/2023 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەئامادەبوونی د. مەجید حەمەدەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، پێشوازیکرد لە  پارێزەرانی خۆبەخشی گیراوانی بادینان.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سوپاسی پارێزەرانی خۆبەخشی گیراوانی بادینانی کرد، کە لە ماوەکانی رابردوودا خۆبەخشانە داکۆکیان لەو گیراوانە کردووە و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆشی بۆ دەربڕین، تەئکیدیکردەوە کە پێویستە لەم دۆسێیەدا دادپەروەرانە مامەڵە بکرێت و مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین پێشێل نەکرێن و بەزوویی کۆتایی بەم دۆسێیە بهێنرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەنوووسان، سەروەری یاسا و کارکردنی تیمە خۆبەخشەکانی پارێزەران لەپێناوی خزمەتکردنی چین و توێژە جیاوازەکان کراو هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە زەمینەی ئازادی رادەربڕین فراوانتر بکرێ و هیچ کەس لەسەر بیروڕای جیاواز سزا نەدرێت.

#دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان