هه‌رێز جه‌مال
رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی رابردوو ته‌واوی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق به‌ڕێوه‌چوون، لە هه‌ر چوار یانه كوردییه به‌شداره‌كه‌ی خوله‌كه‌ش ته‌نیا هه‌ولێر براوه بوو.
هه‌ولێر پاش 10 یاری ئەوسا توانی تامی یه‌كه‌م بردنه‌وه بكات، ئەویش له یارییه‌كی زه‌حمه‌تداو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا‌ی خۆیدا بوو کاتێک توانی 3-2 له نه‌جه‌ف بباته‌وه، گۆڵه‌كانی هه‌ولێر ره‌وا یوسف و ئه‌مجه‌د رازی و محه‌مه‌د جه‌فال کردیان.
دهۆكیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا‌ی خۆی به‌رامبه‌ر حدود یاریی کرد، تادوا ساتەکانی یارییه‌كه دهۆكییه‌كان له پێشه‌وه بوون، به‌ڵام له دەقیقەکانی كۆتایی یارییه‌كەدا تیپی میواندار گۆڵی یه‌كسان بوونیان كرده‌وه‌و 1-1 یارییه‌كه كۆتایهات.
هه‌رچی زاخۆ بوو پاش ئه‌وه‌ی پێنج یاری بوو هیچ یارییەکی نەدۆڕاندبوو، بەڵام ئەم جەولەیە له یاریگا‌ی خۆیدا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر قووه‌جه‌ویه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ندیی تووشی دۆراندن بوو.
نه‌ورۆزیش له یاریگا‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به یاریی ئەم جەولەیەی خۆی کرد و یارییەکەش 1-1 بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات.
یاری داهاتووی یانه كوردییه‌كان له جه‌وله‌ی نۆزده‌یه‌میشدا به‌م شێوه‌یه ده‌بن؛
سێشه‌ممه 28-2-2023
*قاسم x هه‌ولێر.
چوارشه‌ممه 1-3-2023
*نه. به‌سره x زاخۆ.
*قوه‌جه‌ویه x نه‌ورۆز.
*دهۆك x زه‌ورا.
ریزبه‌ندی یانه كوردییه‌كان پاش جه‌وله‌ی هه‌ژده‌یه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه
*دهۆك 31 خاڵ - پله‌ی شه‌شه‌م.
*نه‌ورۆز 22 خاڵ - پله‌ی دوانزده‌یه‌م.
*زاخۆ 18 خاڵ - پله‌ی سیانزه‌یه‌م.
*هه‌ولێر 18 خاڵ - پله‌ی شانزه‌یه‌م.