سودانی داوای دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران و توركیا و سوریا دەكات

10:48 - 2023-03-01
عیراق
294 جار خوێندراوەتەوە

خالید شیمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، كەمبوونەوەی ئاو لە عیراق بووەتە مەترسی و وەزارەتەكەشی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان و موسڵی بە ئاڕاستەی رووباری دیجلە بەرداوەتەوە بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی دیجلە.

خالید شیمال وتیشی، لەگەڵ ئەوەی بەردەوامین لە نەهێشتنی زیادەڕەوییەكان بۆئەوەی ئاو بەشێوەیەكی هاوسەنگ بگاتە سەرجەم ناوچەكانی عیراق، هاوكات محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوایكردووە هەموو ئامادەكارییەك بكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ توركیا و سوریا و ئێران بۆ دابینكردنی پشكی ئاوی عیراق.

سەرچاوە: موازین نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان