ئەم مانگە هەردوو پاڵەوانێتییە گرنگەكەی مۆتۆجی پی و فۆرمۆلا وەن دەستپێدەكەن و یەكەم قۆناغی هەردوو پاڵەوانێتییەكە بەڕێوەدەچن.
لێرەدا تیشكێك دەخەیەنە سەر قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی مۆتۆجی پی كە قۆناغی یەكەمی 24 ی ئەم مانگە لە پورتوگال بەڕێوەدەچێت و كۆتایی مانگیش دووەم قۆناغی بەڕێوە دەچێت.
ئەمساڵیش وەك ساڵی پار تیپە بەشدارەكان هەمان تیپەكانی ساڵی پارن و بریتن لە تیپەكانی (دۆكاتی، رێدبۆڵ كەی تی ئێم، یاماها، پراماك رایسینگ، ریپسۆڵ هۆندا، ئەپریلیا رایسینگ، سۆزۆكی مۆتۆ جی پی، ئاڕ ئێن ئێف، ئێڵ سی ئار، ئێف ئاڕ 46).
سەبارەت بە ماتۆڕ سوارەكانیش هیچ گۆڕانگارییەكی ئەوتۆ روینەداوەو تیپەكان هەمان ماتۆسوارەكانی ساڵی پاریان هەیە.
ساڵی پار فرانچیسكۆ بانیایا لە تیپی دۆكاتی پاڵەوانی ئەو ساڵە بوو توانی لە 20 قۆناغی پاڵەوانێتییەكە 265 خاڵ كۆبكاتەوە.
لە لایەكی ترەوە سەرجەم تیپەكان دیزاینی نوێی ماتۆڕەكانیان و شۆفێرەكانی تیپەكانی خۆشیان ئاشكرا كردووە، ئەوەتا تیپی ریپسۆڵ هۆندا كە ماوەی سێ ساڵە هیچ ئەنجامێكی باشی تۆمار نەكردووەو بەدەست بەتاڵی لە پاڵەوانێتییەكان چۆتە دەرەوە، ئەمساڵ دەیەوێت ببێتە یەكێك لە تیپە ركابەرەكان.
ئەمساڵ ئەم تیپە ماتۆڕەكەی كردووە بە (ئاڕ سی 213) و جگەلە خوان میر، مارك ماركیز هەردووكیان پێكەوە دەیانەوێت ببنە ركابەری بانیایا و كوارتارۆ و ئینیا باستیانی و ئاسپار گارۆ و جاك میلەر كە ساڵی پار یەكەم تا پێنجەمی گشتی ئەم پاڵەوانێتییە بوون.