راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە نوێترین دیمانەیدا رایدەگەیەنێت کە ئەو وەک پاڵەوانێک خۆی نابینێت و ئەو نازناوەی بەدەستیان هێنا بۆ گەلەکەی بووە.
لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، کە بوونە پاڵەوانی مۆندیال وتویەتی"من کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستم، وەک پاڵەوانێک خۆم نابینم، چونکە ئەو نازناوە بۆ گەلەکەم بووە، من دەبێت لەکارکردن بەردەوامبم تا ئاستی هەڵبژاردەکەم بە بەرزی بهێڵمەوە"
سکالۆنی وتوشیەتی"یادگاریەکانی مۆندیال بۆ هەتا هەتایە لەبیرووەریماندا دەمینێتەوە و ئەو جامە ناسناوێکی گەورەبوو بۆ سەرجەم لاتینیەکان"