ئیسماعیل مه‌حمود
هه‌ر كه‌باسی راپه‌ڕین و شه‌هیدانی راپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، ناكرێت شه‌هیدانی راپه‌ڕین له یاد بكرێن، چونكه خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی رۆژانی راپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان بوو له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچه‌كانی كوردستاندا بوو به سوته‌مه‌نی ئه‌و چرایه‌ی دڕی به شه‌وه زه‌نگی زوڵم و زۆر و تاریكی سه‌رده‌می به‌عس دا.
شه‌هید بوون دوا پله‌ی خۆ به‌ختكردن و گیان فیدایی و دڵسۆزییه بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه، شه‌هیدانی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان كاتێك شه‌هید ده‌بوون و خوێنیان ده‌ڕژا، زۆر دڵنیا بوون له‌وه‌ی به‌خوێنی ئاڵی ئه‌وان راپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان ده‌گاته كه‌ناری ئارام و ده‌سه‌ڵات و زوڵم و زۆری به‌عسییه فاشییه‌كان كۆتایی دێت و گه‌ل به رۆژی ئازادی و سەرفرازی ده‌گات.
شه‌هیده‌كان یه‌كجار زۆرن، سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان شه‌هیدی خۆیان به راپه‌ڕین به‌خشیوه، شه‌هیده‌كان له سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاجیاكانی ئه‌م گه‌له بوون، وه‌رزشكارانیش وه‌ك توێژێكی زیندو بێ به‌ش نه‌بوون له به‌خشینی خوێنی خۆیان به ڕاپه‌ڕین.
دیاره وه‌رزشكارانی كوردستان هه‌رله سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌وه به‌ڕابه‌رایه‌تیی (ی.ن.ك) تا ئه‌مڕۆ، به‌رده‌وام له ریزی پێشه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چن و توێژه‌كاندا بوون له به‌خشینی شه‌هید دا، وا لێره‌دا باس له دوو شه‌هدی نه‌مری رۆژانی سەرەتای راپه‌ڕینی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین كه له یه‌كه‌م و دووه‌م رۆژی راپه‌ڕینی شاری سلێمانیدا شه‌هیدبوون و گه‌یشتنه كاروانه نه‌بڕاوه‌كه‌ی شه‌هیدان.
له‌گه‌ڵ به‌رز راگرتنی ناوی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان، هه‌ر كه باسی یادی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی و رۆژی 7/3 ده‌كه‌ینه‌وه دوو شه‌هدی وه‌رزشكاری گه‌نج و چالاك و دوو یاریزانی تۆپی پێی شاری سلێمانی ده‌بنه سه‌رمه‌شقی شه‌هدان، ئه‌وانیش هه‌ردوو شه‌هید وریا محه‌مه‌د ئه‌مین و عومه‌ر عه‌بدولره‌حمانه.
شه‌هید وریا یاریزانی تیپی چوارچرابوو كه یه‌كێكە له تیپه میللییه‌كانی شاری سلێمانی، گه‌نجێكی وریا و خۆشه‌ویستی هاوڕێكانی بوو، له‌ناو وه‌رزشكاراندا خۆشه‌ویست بوو، هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه تێكه‌ڵاوی وه‌رزش و وه‌رزشكاران بووه، بۆ تیپی لاوانی یانه‌ی سلێمانی یاریی كردووه، به‌خێزان و بنه ماڵه‌ش تێكۆشه‌ر و كورد په‌روه‌ر بوون، سه‌عات 9 ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 7/3/1991 و له یه‌كه‌م ته‌قه‌ی راپه‌ڕیندا له شاری سلێمانی له‌به‌رده‌ركی سه‌را شه‌هید ده‌بێت و ده‌گاته كاروانه پڕ سه‌روه‌رییه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
شه‌هید عومه‌ریش یاریزانێكی باش و ناسراوی تیپی بابان بووه له سابونكه‌ران، برای شه‌هید كه‌ریمه كه به (ماله) ناسراو بوو، یاریی بۆ تیپه‌كانی لاوانی یانه و هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سلێمانی كردووه، له‌خێزانێكی هه‌ژار له‌گه‌ره‌كی سابونكه‌ران له‌دایكبووه، له رێكخستنه‌كانی ناوشاردا كادرێكی چالاك و دڵسۆز بووه، به‌جۆرێك شه‌هید عومه‌ر له دابینكردنی چه‌كدا بۆ هه‌ڤاڵانی رێكخستنی ناوشار بۆ راپه‌ڕین ئه‌رك و مانووبوونی زۆری كێشاوه، شه‌هید عومه‌ریش له‌گه‌ڵ چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕیندا دڵسۆزانه به‌شداریی راپه‌ڕینی كردووه و ئه‌میش دووه‌م رۆژی راپه‌ڕین و رۆژی 8/3 شه‌هیدبووه و گه‌یشتووه به كاروانی نه‌مران.
له یادی 32 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی راپه‌ڕین به‌تایبه‌تی، سڵاو له گیان پاكی هه‌ردوو شه‌هیدی وه‌رزشكاری یه‌كه‌م و دووه‌م رۆژی راپه‌ڕین شه‌هید وریا محه‌مه‌د ئه‌مین و شه‌هید عومه‌ر عه‌بدولرەحمان، سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ گیانی پاكیان داده‌نوێنین و له‌م یاده پیرۆزه‌دا پێیان ده‌ڵێین هه‌گیز له یادتان ناكه‌ین.