لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزش
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی له خولی نایابی یانه‌كانی عیراقدا ئاستێكی نایابی نواند و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می برده‌وه.
هه‌رده ره‌ئوف بارام سه‌رۆكی یه‌كێتیی ناوه‌ندیی تۆپی سه‌رمێزی عیراق به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: كۆتایی مانگی رابردوو له نه‌جه‌ف گردبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه‌چوو ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی خایاند، ده‌بوو 14 یانه‌ی عیراق به‌شدار بوونایه، به‌ڵام 2 یانە پاشه‌كشه‌یان كرد‌و 12 تیپ مایه‌وه كه یه‌كێكیان تیپی یانه‌ی سلێمان بوو.
ئه‌م تیپه‌ی شاری سلێمانی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه تیپێكی بێ ركابه‌ره و پاڵه‌وانی عیراقیشه، یه‌كه‌م تا پێنجه‌م یاریی خۆی له خوله‌كه‌دا برده‌وه، هه‌روه‌ها وتیشی؛ مانگی داهاتوو یان مانگی مایس گردبوونه‌وه‌ی دووه‌میش ده‌كرێت و یه‌كه‌م تا هه‌شته‌می خوله‌كه دیاریی ده‌كرێن و به‌شداریی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه ده‌كه‌ن كه یارییه‌كانی به‌سیستمی چوون و گه‌ڕانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
شایانی باسه تیپی یانه‌ی سلێمانی له‌م یاریزانانه پێكدێت (حسێن عومه‌ر كاپتن و راهێنه‌ری تیپه‌كه، ژیار، ئه‌نوه‌ر، ئه‌میر).