قادر عەزیز*
سبەی (8/3/2023) (45) ساڵ بەسەر شەڕی (دەشتێو) کە دواتر بەهۆی گرنگی شەڕەکەوە بە داستانی (دەشتێو) ناوی دەرکرد تێدەپەرێت.
داستانی دەشتێو بەپێی هاوسەنگی هێز له‌وكاته‌دا و ئەو زەرەر‌و زیانە زۆرەی کە لەو شەڕەدا بەر دوژمن کەوت، بە یەکێک لە شەڕ و داستانە هەرە گەورەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ئەژمار دەکرێت. ئه‌و شەڕه کاتێک روویدا کە کاک سه‌عدی بە یاوەریی سه‌ید کاکە فەرماندەی هەرێمی خۆشناوەتی و ژمارەیەک لە کادر و پێشمەرگەکانی هەردوو هەرێمی دەشتی هەولێر و خۆشناوەتی کە ژمارەیان (42) کەس بوو بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆبوونەوەی فراوانی بزوتنەوەی سۆشیالیستیی کوردستان بەرەو ناوزەنگ و نۆکان بارەگای سەرکردایەتی شۆڕش بەرێوەبوو.
پێشمه‌رگه‌كانی شەڕی (دەشتێو) بەهۆی پلانی پێشوەختی سوپای رژێم و نەشارەزایی لە ناوچه‌كه لە هەرچوارلاوە گەمارۆ درابوون، شه‌ڕه‌كه‌ش له‌لایه‌ن خودی (ئیسماعیل تایە ئەلنعێمی) فەرماندەی فیرقەی (1)ی ئه‌وكاته‌ی سوپای عیراقەوە سەرپەرشتی دەکرا.
لەو شەڕەدا کە لە بەرەبەیانی ئەو رۆژەوە تا درەنگانی ئێوارەی خایاند، بە قسەی ئەلنعێمی کە سەرپەرشتیی شەڕەکەی دەکرد زیانی دوژمن بریتی بوو لە کوژرانی (160) ئەفسەر و سەرباز و برینداربوونی (250)ی تر‌و پێکرانی هەشت فڕۆکەی هەلیکۆپتەر و کەوتنە خوارەوەی دوانیان لە مەیدانی شەڕەکەدا،
بەداخەوە ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بە خوێنی کاک سه‌عدی خۆی و (16) کادر و پێشمەرگەی قارەمان نووسرایەوە کە (12)یان لە مەیدانی شەڕەکە شەهیدبوون و چواریشیان دوای برینداری بەدیلگیران و دواتر لە سێدارەدران.
گرنگی شەڕی (دەشتێو) لەوەدابوو کە (ئیسماعیل تایە ئەلنعێمی) دوای شەڕەکە نامیلکەیەکی بە ناوی (بساط ناجح فی منطقة قلعدزه) (تجربتي مع القیادة) نووسیوە و لە ریزەکانی سوپادا بڵاویکردۆتەوە.
لە نامیلکەکەدا هۆشداری دەداتە سوپا کە پێشمەرگە شەڕی لەگەڵ سوپا قۆناغی پارتیزانی تێپەراندووە و چۆتە قۆناغی شەڕی گەڕۆک (الحرب المتحرکة) کە ئەمەش بۆ سوپا لەمەودوا روبەڕوبوونەوە لەگەڵ پێشمەرگەدا دژوار دەکات.
شه‌هید سه‌عدی عه‌زیز، ناسراو به سه‌عدی گچکه، ساڵی 1946 له دێی (سێبیران) ی نزیک قوشته‌په‌ی هه‌ولێر له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و نیشتمانپه‌روه‌ر چاوی به دنیاهه‌ڵهێناوه. ساڵی (1963) ریزی سوپای عیراقی به‌جێهێشتوه و په‌یوه‌ندیی به شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه کردووه، سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی ده‌شتی کۆیه و چه‌می رەزان و پاشان له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی و باڵه‌کایه‌تی درێژه‌ی به کاری پێشمه‌رگایه‌تی داوه، به‌هۆی ئازایه‌تی و لێهاتوویی له شه‌ڕ و نه‌به‌رده‌کاندا هه‌ر زوو پله‌ی سه‌رپه‌ل و پاشان سه‌رلق و دواجاریش فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی به‌ده‌ستهێناوه.
له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر، خۆشناوه‌تی، کۆیه، باڵه‌کایه‌تی به‌شداری دیار و کاریگه‌ری هه‌بووه.
ساڵی (1974) یه‌کێک له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌کانی شه‌ڕه‌کانی ماکۆک بووه، دوای سێ مانگ له به‌رگریکردنی به‌رده‌وام، برینداربووه.
هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول لە 1975 وره‌ی به كاك سەعدی به‌رنه‌داوه، به‌ڵکو هه‌رزوو له‌گه‌ڵ به‌شێك له به‌شداربوانی شۆڕشه‌كه خولیای دروستکردنه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌ت و سه‌رله‌نوێ تێهه‌ڵچوونه‌وه بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له مانگه‌کانی سەرەتای دوای هه‌ره‌سەوە له مهاباد و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە کادر و سەرکردە تێکۆشەرەکانی شۆڕشی ئەیلول له مشووری دروستکردنی رێکخراوێکی نوێ‌دا بووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو لایه‌کیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه عیراق و دواتر له به‌غدا ئەو رێکخراوەیان بە ناوی (بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی کوردستان) دامەزراندووه.
دوای دامەزراندنی (بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی کوردستان) به چه‌ند مانگێك، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مام جه‌لال و بە هەماهەنگی و هاوبه‌شی یه‌کێتی و بزووتنه‌وه و کۆمەڵە به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان له رۆژی (8/8/1976) له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌ران (عەلی عه‌سکه‌ری، عومەر دەبابە، دکتۆر خالید، ملازم تایه‌ری عەلی والی، یاسین قادر، سه‌ید کاکه، قادر عەزیز، جه‌عفه‌ر ئه‌سوه‌د)و چه‌ندین کادر و پێشمه‌رگه‌ی تری بزووتنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته چیاکانی کوردستان و ده‌ستیان به دروستکردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانی پارتیزانی کردووه، له‌دوای چه‌ند مانگێک لە چوونی بۆ شاخ، بووه بە فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێر و سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌م مه‌فره‌زه‌ی پارتیزانی بۆ ناوچه‌کانی خۆشناوه‌تی و ده‌شتی هه‌ولێر و یه‌که‌م چالاکی پێشمه‌رگانه‌شی له (4/1/1977) له جاده‌ی نێوان به‌ستۆره و مه‌لا ئۆمه‌ری هه‌ولێر بووه که بووه هۆی کوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی پیرمام (سابیر زێدان) و پارێزه‌ره‌کانی و هه‌ر له‌و چالاکیه‌شدا بریندار بووه.
شه‌هید سه‌عدی یه‌کێک بووه له سه‌رکرده هه‌ره ئازا‌و شاره‌زاکانی شه‌ڕی پارتیزانی و له‌ماوه‌ی ساڵێک و حه‌وت مانگدا له ده‌ستپێکی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشدا، فەرماندەیی چه‌ندین شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی دژبه رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌غدا کردووه، له‌ناویاندا شه‌ڕه‌کانی (خانزاد، هه‌ورێ، سه‌فین، دێده‌وان، شیوه‌شان)، له شه‌ڕی (حەسەن موترب)ی (بناری دێدەوان)یش جارێکی تر برینداربووه.
شه‌هید سه‌عدی له رێگه‌ی چوونی بۆ سه‌رکردایه‌تی، به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان و کۆبوونەوەی فراوانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان له رۆژی (8/3/1978) له دیارترین و به‌ناوبانگترین شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا که به شه‌ڕی (ده‌شتێو) ناسراوه له ناوچه‌ی قه‌لادزێ له‌گەڵ (12) کادر و پێشمه‌رگه‌ی تردا شه‌هید بووه به شه‌هیدبوونیشی زه‌ره‌ر و زیانێکی گه‌وره له شۆڕش که‌وت. خوالێخۆشبوو مام جه‌لال به‌بۆنه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی به زمانی عه‌ره‌بی له‌ژێر ناونیشانی (معركة بطولیة من الشفق الی الغسق) واته شه‌ڕێكی قاره‌مانانه له كازیوه‌وه بۆ تاریكی بڵاوكرده‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
شه‌هید سه‌عدی له‌دوای خۆی ژنێک و چوار منداڵی به ناوه‌کانی (هێرش، هێمن، ماکۆک، له‌نجه) به‌جێهێشتووه.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدی سه‌رکرده سه‌عدی گچکه و هاوڕێکانی.
شه‌هیدانی شه‌ڕی (ده‌شتێو) ئه‌مانه‌ن:.
ـسه‌عدی عەزیز ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێر، فاروق سدیق ئه‌ندامی پێشکه‌وتووی کۆمه‌ڵه و رابه‌ر سیاسی هه‌رێم (هەولێر- گوندی قوشاعلۆ)، فه‌رخ قادر پێشمه‌رگه (هەولێر – قەراج )، فه‌ریق هه‌مزه پێشمه‌رگه (کەرکوک – ساڵەیی)، شاهین عیزه‌دین پێشمه‌رگه (پردێ)، تاهیر محەمەد عەلی پێشمه‌رگه (هەولێر – قەراج)، جه‌بار ئیسماعیل پێشمه‌رگه (هەولێر)، عوسمان باوه پێشمه‌رگه (هەولێر)، سامی عوبێد پێشمه‌رگه (هەولێر)، سه‌باح جه‌میل پێشمه‌رگه (هەولێر)، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دئه‌مین پێشمه‌رگه (هەولێر – چەمرگە)، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د پێشمه‌رگه (هەولێر –پیرەر). هه‌روه‌ها له‌و شه‌ڕه‌دا (4) پێشمه‌رگه به برینداری به‌دیل گیران که پاشان له رۆژی (21/6/1978) له زیندانی موسڵ له سێداره‌دران، ئه‌وانیش (جه‌عفه‌ر مام ئه‌سوه‌د کۆیی، جه‌واد که‌ریم گۆمەشینی، که‌مال واحید گۆمەشینی، حسێن عه‌بدولڕه‌حمان گۆمەشینی)، هه‌روه‌ها عه‌زیز باپیر ـ ناسراو بە سه‌ید عه‌زیز گۆمەشینی دوای گیرانی بە ماوەیەک بەهۆی بچووکیی تەمەنییەوە به لێبوردنی گشتی ئازادکرا.
*کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و
یەکێک لە بەشداربوانی داستانەک
شەهید سەعدی گچکە