نه‌سروڵڵا سورچی*
سه‌ركرده و تێكۆشه‌ره گه‌وره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، هه‌ر به شێوه‌یه‌كی ئاسان نه‌بوونه ره‌مزو سیمبول، به‌ڵكو كوردایه‌تی راسته‌قینه و خۆنه‌ویستی گه‌وره ئه‌وانی كردووه به كاراكته‌ری كاریگه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا، له‌ناو ئه‌و پیاوه گه‌ورانه‌ی له رێڕه‌وی مێژووی نوێ‌دا توانیویانه رۆڵی گه‌وره ببینن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌یه‌ك بەجێبهێڵن، شه‌هیدی سه‌ركرده سه‌عدی گچكه-یه كه سه‌رباری رۆڵ بینینی له شۆڕشی ئه‌یلول و سه‌ركه‌وتنی به توانا و لێوه‌شاوه‌یی خۆی له بڕینی هه‌موو پله سه‌ربازییه‌كان تا فەرماندەی به‌تالیۆن، هه‌ر به‌و كاریگه‌رییه و زیاتریش له شۆڕشی نوێ‌دا، وه‌ك هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی كوردایه‌تی و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش و گه‌یشتنی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌میشه سه‌رمه‌شق بووه تا ئه‌و ساته‌ش كه شه‌هاده‌ت و نه‌به‌ردی به رۆح و گیانی خۆی له داستانی به‌ناوبانگی ده‌شتێودا به‌نسیب ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌شه، ئه‌و قاره‌مانه‌ی شۆڕش، بۆ هه‌میشه وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی نوێ ده‌مێنێته‌وه.
كاره‌كته‌ری شه‌هید سه‌عدی گچكه، ته‌نها به‌وه‌نده نه‌وه‌ستابوو كه له شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێ‌دا، فه‌رمانده‌یه‌كی به‌جه‌رگ و سه‌ركرده‌یه‌كی لێوه‌شاوه و ئازابووه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌وه‌شه‌وه هه‌بوو كه هه‌میشه وه‌ك مرۆڤێكی بیرفراوان و تێگه‌یشتوو، ده‌یتوانی گریمانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی شۆڕش بخوێنێته‌وه، هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بوو كه به‌رده‌وام له قۆناغی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌ویش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌رده‌وام پرسیاری به‌جێ و دووربینی ده‌كرد، ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ی كه من به شه‌هید سه‌عدی ده‌به‌ستێته‌وه و هه‌رگیز له‌بیرناچێته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (1976)، ماوه‌یه‌ك به‌رله هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش، ئه‌وكاته‌ی له گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌ی هه‌ولێر له ماڵه‌كه‌ی خۆی به دیداری گه‌یشتم و پرسیاری ده‌رباره‌ی گرنگیی پێگه‌ی خه‌ڵكی خوێنده‌وار و رۆشنبیر له شۆڕشی نوێ‌دا رووبه‌ڕوو كردمه‌وه و پێیوابوو، كه پێویسته قۆناغی نوێی دروستكردنه‌وه‌ی شۆڕش، ئه‌و كه‌سانه رۆڵی تێدا ببینن كه خوێنده‌وار و رۆشنبیرن، بۆئه‌وه‌ی چه‌مك و ماناكانی شۆڕش ته‌نها بریتی نه‌بێت له وه‌زیفه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌عس و رژێم، به‌ڵكو یه‌كسانیش بێت به سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵگە له‌پێناوی به‌های گه‌وره‌تر و ئامانجی پیرۆزدا، كه ئه‌ویش گۆڕانكاریی ریشه‌ییه له كۆمه‌ڵگه، چه‌ند مانگێكیش دوای ئه‌و دیداره و به‌دیاریكراویش له مانگی ئابی 1976 دواجار شه‌هید سه‌عدی گچكه به سه‌ركردایه‌تی وه‌فدێكی باڵا بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ و له چوارچێوه‌ی ستراتیژی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستاندا، كه به‌شێك له‌به‌ره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روویان له چیاكان كرده‌وه و خه‌باتی چه‌كداریان هه‌ڵگیرسانده‌وه.
دوا دیده‌نی و دیدارم له‌گه‌ڵ شه‌هیدی سه‌ركرده سه‌عدی گچكه، پاش ساڵێك له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ بوو، ئه‌وكاته‌ی ساڵی (1977) به‌سه‌ردانێك گه‌ڕایه‌وه گوندی (باغه‌مره)ی ده‌شتی هه‌ولێر و له‌و سه‌ردانه پارتیزانیه‌یدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌حمه‌د كورده، به‌دیداری گه‌یشتم، به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌ش دوا دیدار و دیده‌نی بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركرده و تێكۆشه‌ره به‌دیداری یه‌كتر گه‌یشتینه‌وه و پاش ئه‌و ساڵه، له نه‌به‌ردی گه‌وره‌ی داستانی ده‌شتێودا كه به قاره‌مانێتی خۆی گیانی پێشكه‌شی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و شه‌هید بوو، ئیدی یه‌كترمان نه‌بینیه‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه، بۆ هه‌میشه هه‌ستی شۆڕشگێڕی و مه‌زنی ئه‌و پیاوه و هه‌ڵوێست و كاریگه‌رییه‌كانی له رێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌تایبه‌تی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌ناو جوگرافیای هه‌ولێر به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
رۆحی شه‌هید سه‌عدی گچكه شادبێت و باڵای داستانی ده‌شتێو و نه‌به‌رده‌كانی شۆڕش هه‌میشه له هه‌ڵكشان و به‌رزبوونه‌وه‌دا بێت.
*ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ی.ن.ک