ئیتالیا و قەتەر چاویان لەسەر زیدانە

06:52 - 2023-03-07
وەرزش
193 جار خوێندراوەتەوە

میدیا فەرەنسییەکان ئاشکرایان کردووە کە تەمیم بن حەمەد ئال سانیی شازادەی قەتەر دەیەوێت زەینەدین زێدانی یاریزانی فەرەنسی بکاتە راهێنەری  یانەی پاریس سان جێرمان.

میدیاکانی فەرەنسا ئاماژەیان بەوە داوە کە شازادەکەی قەتەر، داوای لە ناسر ئەلخەلیفە، بەڕێوەبەری یانەی پاریس سان جێرمان کردووە،  هەوڵەکانی بۆ گرێبەست لەگەڵ زەینەدین زێداندا بخاتە گەڕ، بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەر لە یانە فەرەنسییەکە.

لە لایەکەی دیکەشەوە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی، بە یەکێکی دیکە لەو یانانە دادەنرێت کە دەیانەوێت زێدان بگوازنەوە بۆ لای خۆیان و تاکە بەربەست لە بەردەمیاندا، گرێبەستێکی قورسە لەگەڵ ماکس ئەلێگری راهێنەری ئێستایی یانەکەدا کە لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت.

گرێبەستی زەینەدین زێدان و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ساڵی 2021 ەوە کۆتایی پێهاتووە و ئێستا ئەفسانە فەرەنسییەکە بێ یانەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان