بەبۆنەی ھەشتی مارس، رۆژی جیھانیی ژنانەوە لە مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەئامادەبوونی ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەکی بەرچاوی ژنانی پارێزگای موسڵ مەراسێمیك بەو بۆنەیەوە بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، لێپرسراوی مەڵبەند پیرۆزبایی لە ژنان کرد و ھاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانی لە بەدیھێنانی خواست و داواکانیان دووپاتکردەوە.
وتیشی، سهرۆك مام جهلال و یەکێتیی نیشتمانیى كوردستان گرنگییەکی تایبهتیان داوە بەژنان و ههمیشە پشتیوانیان بووە لە گشت بوارەکاندا.