سەرۆک بافڵ: پێویستە هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی قووڵکردنەوەی تەبایی بێت

07:35 - 2023-03-08
کوردستان
228 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق، یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد تاوتوێکران و چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێی دیالۆگ و گفتوگۆی بونیادنەرانەوە جەختیلێکرایەوە.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە وادەی خۆیدا بکرێت و بەدیهێنەری خواستی هەموولایەک بێت.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ یەكڕیزیی نیشتمانی و چارەسەرکردنی کێشەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ناکۆکییەکان خزمەت بە دۆخی کوردستان ناکەن و پێویستە هەنگاوەکانمان بە ئاڕاستەی قووڵکردنەوەی تەبایی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بێت بە هاووڵاتیان.



بابەتە پەیوەندیدارەکان