ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
له كشتوكاڵدا هیچ شتێك هێنده‌ی بژاری گژوگیا زیانبه‌خشه‌كان بێزاركه‌ر نییه، به‌ڵام ته‌كنۆلۆجیای نوێ یارمه‌یتی جووتیاران ده‌دات بۆ بژاركردن و له‌ناوبردنی گژوگیا زیانبه‌خشه‌كان، هه‌ڵبه‌ت به شێوازێكی زۆر كاراتر و له هه‌مان كاتدا كه تیایدا پاراستنی ژینگه‌ش ره‌چاو بكرێت. ئه‌مه قسه‌ی پسپۆڕ و به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه ئامێری نوێیان دروستكردووه بۆ بژاركردن و هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه داهێنانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له پڕۆسه‌ی بژاركردنی گیاكه‌ڵه و گیا زیانبه‌خشه‌كانی دیكه‌شدا.
له ئاوپڕژێنه باوه‌كان جیاوازه
دیانا كۆڤار جێگری سه‌رۆكی سیستمی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له كۆمپانیای جۆن دێر كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی ئامێر و كه‌لوپەلە كشتوكاڵییه‌كان ده‌ڵێت: «ئامێرێكی پڕژاندنی نوێ دروستكراوه له تراكتۆر ده‌به‌سترێت کە له توانایدایه به رێژه‌ی 2|3ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌مێروو كه‌مبكاته‌وه».
ئه‌و سیستمه‌ی دیانا باسی ده‌كات، ناوی (سی ئاند سپرای ئاڵتیمه‌ت)ه و له ئاوپڕژێنێكی ئاسایی ده‌چێت كه دوو قۆڵی درێژی له‌ملاولاوه هه‌یه و هه‌ریه‌ك له‌و قۆڵانه‌ش له ژێره‌وه مه‌مه‌ی پڕژاندنیان پێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئاوپڕژێنه باوه‌كانی جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه 36 كامێرای پێوه‌یه و به ئاسانی گژوگیای زیانبه‌خش له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كه جیاده‌كاته‌وه و بژاریان ده‌كات، سیستمه‌كه‌ش له رێگه‌ی زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، به جۆرێك ده‌رمانی له‌ناوبردن ته‌نیا به‌و گژوگیایه‌دا ده‌كات كه زیان به به‌رهه‌مه سه‌ره‌كییه‌كه ده‌گه‌یه‌نن.
سێ به‌رهه‌م كاری له‌سه‌ر كراوه
دیانا كۆڤار ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌و كامێرایانه‌ی له ئامێره‌كه به‌ستراون، له یه‌ك چركه‌دا دوو ملیۆن پیكسڵ وێنه ده‌گرن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سیستمه‌كه زۆر خێرا و كارا بێت، بۆ یارمه‌تیدانی سیستمه‌كه‌ش تا گژوگیا زیانبه‌خشه‌كان بناسێته‌وه، كۆمپانیای جۆن دێر زیاتر له 300 ملیۆن وێنه‌ی خستۆته ناو داتاكانه‌وه، ئه‌م سیستمه ئێستا ته‌نیا كار له‌سه‌ر سێ جۆر به‌رهه‌م ده‌كات، ئه‌وانیش گه‌نمه‌شامی و بادا‌م زه‌مینی و لۆكه‌یە، ته‌نیا له ئه‌مریكاش به‌رده‌سته و كاری پێ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به جووتیاران ناوچه‌كانی تری جیهان، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا كاری بۆ ده‌كه‌ن و له كێبڕكێدان، یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه (بوش باسف سمارت فارمینگ)ی ئه‌ڵمانییه، كه ئامێری بژاری گیا زیانبه‌خشه‌كانی ناوناوه سمارت سپراینگ سۆله‌یشن.
نیداف بوشه‌ر، كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای گرینای ته‌كنۆلۆجی ئیسرائیلی تایبه‌ت به سیستمی بژاری گژوگیای زیانبه‌خش ده‌ڵێت: «گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له كشتوكاڵدا ئه‌وه‌یه كه گژوگیا زیانبه‌خشه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆراك و ئاو، كێبڕكێ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌كه‌ن». بوشه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه ئه‌و سیستمه‌ی كۆمپانیاكه‌یان به‌كاری ده‌هێنێت به رێژه‌ی %80 زیانه ژینگه‌ییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی كه به‌كارهێنانی ده‌رمانی له‌ناوبردنی گژوگیا زیانی بێ‌سنوور به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌بێته هۆی پیسبوونی خاك و سه‌ره‌نجام زیان به ئێمه‌ی به‌كاربه‌ر و كۆی گشتی سیستمی ژینگه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
زیاتر له دوو ملیۆن وێنه
دانیال ماكان به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (پریزه‌یشن ئای) تایبه‌ت به به‌كارهێنانی زیره‌كیی ده‌ستكرد بۆ كێشه‌ی بژاری گژوگیای زیانبه‌ش ده‌ڵێت: «داهێنانی زیره‌كیی ده‌ستكرد هاوشێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه ریشه‌ییه‌یه كه مرۆڤ له جووتكردن به گا و نیر و ئامووره‌وه هه‌نگاوی نا به‌ره‌و به‌كارهێنانی تراكتۆر»، ئێستا كۆمپانیاكه‌ی دانیال فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌كاردەهێنێت بۆ بژاركردنی گژوگیای زیانبه‌خش.
كۆمپانیای پریزه‌یشن ئای له باره‌گاكه‌ی خۆی له كه‌نه‌دا زیاتر له دوو ملیۆن وێنه‌ی کردۆتە ناو سیستمه‌كه‌یانەوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك دانیال ماكان ده‌ڵێت: «ده‌كرێت به‌رهه‌مێكی دیاریكراو شێوه‌ی جیاجیای لێ ده‌ربچێت له كاتی روان و پێگه‌یشتندا، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به جۆری خاك و ئاو و
هه‌واوه هه‌یه».
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له به‌رزیی سێ مه‌تره‌وه به‌سه‌ر كێڵگه‌كاندا ده‌فڕن و به دوای گژوگیای زیانبه‌خشدا ده‌گه‌ڕێن تا له‌ناوی به‌رن.
وه‌ك دانیال ده‌ڵێت: «گرنگی ئه‌م شێوازی بژاركردنە له‌وه‌دایه، كه دڵنیایی ده‌دا‌تە به‌كاربه‌ر له‌وه‌ی هیچ ماده‌یه‌كی كیمیایی ناچێته به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانیانه‌وه، یان لانیكه‌م دڵنیا ده‌بن له‌وه‌ی كه كه‌مترین ماده‌ی كیمیایی له سه‌وزه و میوه‌كانیاندایه».
شێوه‌ی خۆیان ده‌گۆڕن
مایكل جۆر مامۆستای به‌شی رووه‌كناسی له زانكۆی كۆرنێل ده‌ڵێت: «كێشه‌ی بژار له‌وه‌دایه، هه‌ندێك له‌و گژوگیا زیانبه‌خشانه په‌ره به‌خۆیان ده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن شێوه‌یان له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كه بچێت، به‌وه‌ش دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی زۆر قورس ده‌بێت».
یه‌كێك له كێشه‌كانی ته‌كنیكی نوێی بژاركردن، تێچوونی زۆری ئامێره‌كانه، كه ره‌نگه هه‌موو جووتیارێك توانای كڕینی نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه پسپۆڕان ئه‌و بواره هیواخوازن جووتیاران له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانیانه‌وه هاوكاری بكرێن له كڕینی ئه‌و ئامێرانه‌دا.
پڕۆفیسۆر میهالیس كریتیكۆس له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و پسپۆڕ له لایه‌نه یاسایی و ئاكارییه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای نوێ ده‌ڵێت: «پێویسته بڕه پاره‌یه‌كی زۆر دابین بكرێت بۆ هاوكاریی جووتیاران تا بتوانن له ته‌كنۆلۆجیای دیجیتاڵی سوودمه‌ند بن».
سووتاندن به له‌یزه‌ر
بۆ دڵنیابوونی ته‌واو له‌وه‌ی كه هیچ ماده‌یه‌كی كیمیایی له بژاركردن و له‌ناوبردنی گژوگیا زیانبه‌خشه‌كاندا به‌كارناهێنرێت، پێویسته مرۆڤ ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی ده‌رمان بێت، یه‌كێك له داهێنانه‌كانی ئه‌و بواره‌ش به‌كارهێنانی تیشكی له‌یزه‌ره بۆ له‌ناوبردنی گژوگیا زیانبه‌خشه‌كان.
كۆمپانیای كاربۆن رۆبۆتیكس كه باره‌گاكه‌ی له سیاتڵی ئه‌مریكایه، ئه‌م شێوازه‌ی داهێناوه و ناوی ناوه شێوازی (له‌یزه‌ر ویده‌ر)، ئه‌و كۆمپانیایه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئامێره‌كه‌یان له توانایدایه له یه‌ك سه‌عاتدا 100 هه‌زار بنجه گیای زیانبه‌خش له‌ناو ببات.
پۆل مایكسێل سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای رۆبۆتیكس له‌باره‌ی داهێنانه‌كه‌یانه‌وه رایدەگه‌یەنێت: «ئه‌م ئامێره تازه‌یه هه‌ر گیایه‌كی زیانبه‌خش له كێڵگه‌كه‌دا هه‌بێت، یه‌كسه‌ر به تیشكی له‌یزه‌ر ده‌یسووتێنێت و سووتووه‌كه‌شی ده‌كاته‌وه ناو گڵه‌كه‌وه، ئه‌م ته‌كنیكه‌ش تائێستا بۆ كێڵگه‌كانی په‌تاته و پیاز و سیر له ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆڕنیا و واشنتۆن و ئایداهۆ به‌كارهێنراوه.
هه‌موو ئامێره‌كانیان فرۆشراون
مایكسێل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بڕی ساڵی یه‌كه‌می به‌رهه‌مه‌كه‌یان هه‌ر زوو فرۆشرا و له بازاڕدا نه‌ما، ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌و ئامێرانه دروست بكه‌ن و بیخنه بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌داوه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌م نزیكانه به‌رهه‌مه‌كانیان بگاته ئه‌وروپاش.
پێشتر زاناكان هه‌وڵی زۆریان داوه كار له‌سه‌ر باشتركردنی جۆری به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان بكه‌ن و ده‌ستكاریی جینه‌كانیان كرد، تا به‌رهه‌مه‌كه به‌رگه‌ی كه‌مئاوی و گه‌رما و سه‌رمای زۆر بگرێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌م زیاد بكات، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌یان له بواری بژاری كێڵگه‌كاندا هه‌نگاوێكی نوێیه و پێدەچێت داهاتووی كشتوكاڵ له سایه‌ی ئه‌م داهێنانه‌دا پرشنگدارتر بێت.
سه‌رچاوه:
BBC