لقی سلێمانی یەکێتیی نووسەران رێز لە چەند ئەدیبێکی رچەشکێن دەنێ

09:47 - 2023-03-09
کوردستان
746 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی سلێمانی، لە کەشێکی باراناوییدا بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە شاعیران و جەماوەرێکی شیعردۆست، ئاهەنگی8 ی مارسی رۆژی جیهانیی ژنانی لە هۆڵی نووسەران گێڕا. وێڕای وتەی نووسەرانی سلێمانی و خوێندنەوەی چەند شیعرێک. نووسەرانی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە سێ خانمە نووسەری رچەشکێن کرد کە  ( ئەحلام مەنسوور، شەفیقە عەلی ناسراو بە (لەیلان) و
ئەرخەوان رەسوڵ ) بوون.
گرتنی وێنەی یادەوەریی بەدەم گفتوگۆی ئەدەبیانەوە، دوا وێستگەی ئەم یادە بەشکۆیە بوو.
فۆتۆکان/ بەختیار عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان