به‌رنامه‌ی دانراوی ساڵانه بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی چڕ‌و پڕه و ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی رابردوو ده‌یان پاڵه‌وانێتیی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌ڕێوه ده‌چن، له نێویاندا چوار گراندسلام و 9 ماسته‌رز و چه‌ندین خولی 500 خاڵ و 250 خاڵ.
تائێستا له‌كۆی سه‌رجه‌م گراند سلام و ماسته‌رزه‌كان، ته‌نیا گراندسلامی ئوستورالیای كراوه به‌ڕێوه‌چووه، دوێنێش چوارشه‌ممه 8/3 یه‌كه‌م ماسته‌رز له‌كۆی 9 ماسته‌رزه‌كه ده‌ستیپێكردووه و تا رۆژی 18 ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌ویش ماسته‌رزی پاریباس ئۆپن (ئیندیانا وێڵز)ه له ئه‌مریكا، هه‌ر پاش ته‌واو بوونی ئه‌م ماسته‌رزه راسته‌وخۆ دووه‌م ماسته‌رزی ئه‌مساڵ هه‌ر له ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات ئه‌ویش ماسته‌رزی مه‌یامی ئۆپنه.
ساڵی پار ماسته‌رزه‌ی ئیندیانا وێڵز هه‌ر له‌م كاته‌دا ده‌ستیپێكردو یاریی كۆتایی هه‌ردوو خولی كوڕان كچان به‌مشێوه‌یه بوون:
*كوڕان: تایلۆر فریدز ×رافائێل نادال (2-0).
*كچان: ئیگا شیڤیۆنتك×مارییا ساكاری (2-0).
ئه‌مساڵیش زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كوڕ‌و كچه ناوداره‌كانی جیهان به‌شداریی ئه‌م ماسته‌رزه ده‌كه‌ن،جارێكی تر نۆڤاك جۆكۆڤیچ به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه بۆ خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا ڤاکسینی وەرنەگرتووە، لیژنه‌ی پێشبڕێیه‌كان نه‌یانهێشت به‌شداریی بكات، نادالیش پێكانی هه‌یه و به‌شداریی ناكات، به‌ڵام یاریزانه ناودراه‌كانی تری وه‌ك ئه‌لكارازی ئیسپانی و میدڤیدییڤی روسی كه پاڵێوراوانی سه‌ره‌كین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناوداری تر به‌شداریی ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌خولی كچانیش شیڤیۆنتیكی پاڵه‌وانی ساڵی پار ئاماده‌یه و به‌شداریی ده‌كات، ره‌نگه دیارترین ركابه‌ری ئه‌م كچه پۆڵه‌ندییه ئارینا سابالینكای بیلۆ روسی بێت كه ئه‌میش یه‌كێكه له كچه به‌شداره‌كان.