سه‌ردار قادر
رۆمانی كچی دورگه بچكۆله‌كه، ده‌قێكی تایبه‌ت به مێرمنداڵه، نووسینی مامۆستا ئه‌مین محه‌مه‌دی شاعیره، رۆمانێكی پڕ چێژ و لێوان لێو له فه‌نتازیایه. نووسه‌ر له‌م رۆمانه‌دا به‌شێوازێكی زۆرجوان و سه‌رنجڕاكێش یاریی به‌زمان ده‌كات و گرنگی پێده‌دات، وێنه و تابلۆی ناوازه‌ی لێ دروست ده‌كات، نه‌ك هه‌ر به بۆچوونی من، به‌ڵكو ئه‌وانه‌شی زۆر به‌جوانی وردبووبێتنه‌وه له هه‌ندێ شاكار و نووسینی كوردی بۆیان روون بۆته‌وه، ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی تا ئێستا هێشتووه‌ته‌وه زمانه‌كه‌یه‌تی، مێژوو پێمان ده‌ڵێت كورد له‌ژێر ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌دا هێشتا ده‌ستبه‌رداری زمانه‌كه‌ی نه‌بووه، بگره زۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه پاراستوویه‌تی.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، ئێمه‌ی كورد زۆرترین به‌شی خاكی كوردستان‌مان له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه داگیركراوه، به‌شێوه‌یه‌كی وا هێنده تۆخ دیاره، به باشی هه‌ست ده‌كه‌ین دیمۆگرافی گشت شوێنه داگیركراوه‌كان زۆر به‌مه‌به‌ست شێوێنراوه. ئه‌مین محه‌مه‌د یه‌كێكه له‌و نووسه‌ره رۆشنبیرانه‌ی كورد كه زۆر بایه‌خی به زمانی كوردی داوه. چونكه زۆر به‌ئاگاییه‌وه هه‌ستی به‌و راستییه كردووه، كه پاراستنی زمان له پاراستنی خاك گرنگتره.
له‌هزری ئه‌مین محه‌مه‌د دا زمان جوانترین و شیرین‌ترین و باڵاترین ره‌گه‌زی هێشتنه‌وه و نه‌مریی ده‌قه، وه‌ك چۆن زمانی دایك هه‌وێنی نووسینه، زمانیش لای ئه‌مین محه‌مه‌د هێجگار گرنگییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌و زمان به سه‌ره‌كیترین بابه‌تی هه‌موو نووسینێك ده‌زانێ، پێی وایه ئه‌ركی هه‌موو شاعیرێك شۆڕشه بۆ زمان، تا زیاتر نزیك ببێته‌وه له ره‌گ و ریشه‌ی زمان، ئه‌وا باشتر نووسینه‌كانی ده‌پارێزێ، هه‌ر بۆیه زیاتر پشت ئه‌ستووره به بابه‌ته‌كانی خۆی، چونكه پێش هه‌موو شتێك كاری له زماندا كردووه، ئه‌و پێیوایه هه‌ر زمانه كه نایابی نووسین ده‌رده‌خات، به‌تایبه‌تی هه‌موو خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی جوان ده‌بێت له شیعر و چیرۆك و هه‌موو ژانره‌كاندا یاسا‌و رێساكان جێبه‌جێ بكات، جگه له‌وه‌ش له‌ناو زماندا نووسه‌ر یاخود شاعیری به‌سه‌لیقه زمان له‌ناو زماندا به‌یان بكات.
كچی دورگه بچكۆله‌كه یه‌كه‌م رۆمانی مێرمنداڵانه كه له‌لایه‌ن ئه‌مین محه‌مه‌د-ه‌وه نووسراوه، نووسه‌ر به‌شێوه‌ی ئیلهامی زمانی په‌خشانی ئه‌م رۆمانه ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك یه‌كه‌م كاری رۆمانیش هه‌موو شتێكی خستۆته خزمه‌ت زمان و نووسینه‌وه، تاوه‌كو جوانی زمان و نووسین بۆخۆی دروست بكات، له سه‌ره‌تای ئه‌م رۆمانه‌وه بۆ كۆتایی هه‌ست ده‌كه‌ین به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نووسینه زیاتر له گه‌وهه‌ری زمان نزیك ده‌بینه‌وه، به بۆچوونی من هه‌ر خودی ئه‌و زمانه شیرینه‌شه كه بۆته هه‌وێن تا ئه‌م رۆمانه به‌شێوه‌یه‌كی جوان ده‌ركه‌وێت، كه‌واته ئه‌مین محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ كرده‌ی نووسیندا سه‌روكارێكی باش و ئه‌زموونێكی باڵای هه‌یه، نووسینی ئه‌م رۆمانه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ ئه‌و خۆبه‌خشانه خۆی ده‌كات به قوربانی زمان، به عه‌شقه‌وه بۆ بابه‌ته‌كانی خۆی سه‌ركه‌وتن له‌به‌رچاو ده‌گرێت له داهاتووشدا ئه‌م نووسینه جوانانه‌ی ئه‌مین محه‌مه‌د گه‌واهی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن كه له‌سه‌ر وه‌سیله‌ی كاره‌كانی چ زمانێكی شیرینیان به ئه‌ده‌بی كوردی به‌خشیوه.
رۆمانی كچی دورگه بچكۆله‌كه، جگه له‌وه‌ی رۆمانێكی تازه و نه‌بیستراو و نه‌وتراوه، به‌خوێندنه‌وه‌ی رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له به‌خشینی تام و چێژێكی زیاتر، هێور هێور ناخ ئارام ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ فراوانكردنی ئاسۆی رۆشنبیریی و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای وێناكردنی منداڵان، چونكه كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ئه‌م رۆمانه هه‌مه‌ڕه‌نگن، كه بریتین له گیانداره‌كانی ژێر ده‌ریا، وه‌ك ماسی، ئه‌سپی ئاوی، كیسه‌ڵ، په‌ری ده‌ریا، پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه‌ش كچێكه به ناوی (لولو) كه رۆڵێكی پڕ له‌سه‌ركێشی ده‌گێڕێت، وه‌ك وتم ئه‌م رۆمانه چه‌شنی هه‌توان و چاره‌سه‌ره بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ده‌روونی مێرمنداڵه‌كان، بێگومان كاریگه‌ری خۆشی ده‌بێت له‌سه‌ریان، هه‌رچه‌ند له رواڵه‌تدا ئه‌م رۆمانه له به‌سه‌رهاتێكی راسته‌قینه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه. به‌ڵام زاده‌ی بیرۆكه و خه‌یاڵی نووسه‌ره‌كه خۆیه‌تی، كه نووسه‌ر شاره‌زایانه په‌ی به‌وه بردووه مێرمنداڵان سه‌رسام بكات، پێیوایه منداڵ و خه‌یاڵ دوانه‌ی یه‌كن و له هه‌مانكاتدا یه‌ك گیان و یه‌ك جه‌سته‌ن، نووسه‌ر پێیوایه خه‌یاڵ وه‌ك هه‌ورێكی سپی ئاوریشمین هه‌میشه بیر و خه‌یاڵی منداڵانی داپۆشیوه. بۆیه به‌رده‌وام مێرمنداڵان خه‌و به‌خه‌یاڵێكی جوانه‌وه ده‌یانباته‌وه.
ئه‌مین محه‌مه‌د له‌م رۆمانه‌دا په‌یامی مرۆڤدۆستی و میهره‌بانی و ژینگه‌پارێزی و كۆڵنه‌دان و چه‌ندین زانیاری به‌سوود، ده‌رباره‌ی ئاژه‌ڵ و سروشت به منداڵ و مێرمنداڵان ده‌گه‌یه‌نێت. له‌م رۆمانه‌دا خه‌ونی نووسه‌ر وایه كچان له‌هه‌ر بارودۆخێكدابن ببن به سیمبوڵ به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكرێن سه‌ركێش و سه‌رانجڕاكێش و نموونه‌یی بن. تا له ئاینده‌دا ببن به مێینه‌یه‌كی به توانا و شایسته، كچانێك كه به ئازایه‌تی و ویستێكی چه‌سپاو و نه‌گۆڕ ده‌ربكه‌ون، تا بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان رابوه‌ستن و له هه‌مانكاتدا ببنه رووگه‌ی ده‌سته خوشكه‌كانی تریشیان، چونكه نووسه‌ر له‌م رۆمانه‌دا زۆر به روونی هه‌ستی به‌وه كردوه، كه مێینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر جوگرافیایه‌كی داخراودا له‌دایك بووه، ده‌بێت ئێمه‌مانان فێری ئه‌وه‌بین كچان بكه‌ین به خاوه‌نی شكۆ و پاڵه‌وانی ژیان، تا هانیان بده‌ین له ژیاندا به‌سۆز و میهره‌بان و دڵسۆز و تێگه‌یشتووتر ده‌ركه‌ون، نه‌ك وه‌ك كچانێك، كه خاڵی كرابێتنه‌وه له توانا‌و به‌هره و داهێنان شه‌پۆلی شه‌رم به‌جارێ دایان پۆشیبن، ئه‌مه‌ش له ئاكامدا ده‌بێته ده‌رده سه‌رییه‌كی كوشنده و و نا لۆژیك، كاره‌سات بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌خوڵقێنێ و بۆ هه‌تا هه‌تایه ئاڵۆز و داخراو و بێ توانا ده‌ركه‌ون، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بێت ئێمه هه‌میشه هه‌وڵ بده‌ین بیان كه‌ین به كچانێكی سه‌رنجراكێش و بلیمه‌ت، چونكه كچان خۆشه‌ویستن، وه‌ك گه‌وهه‌ر وان، په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و ئه‌وانیش ته‌نها به‌كرانه‌وه قووڵتر و فراوانتر ده‌بێت له‌هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ناو ژیاندا.