بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری شێخ خالید هیرانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی هیران و ناوچەکە (شێخ خالید هیرانی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوە و شێخانی هیران دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان