بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەرو کەسایەتی ناوچەی جافەتی ( مام ئیسماعیل یاخیانی ) لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین .
خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی تێکۆشەر و ماندووی رێگای خەباتی کوردایەتی بوو ، کە بەهۆی بەشداریتان لە شۆڕش و خەباتی چەکداری چەندین شەهیدتان بەخشیوە و قوربانی زۆرتان دا و نموونەیەکی هەرەباڵای خەبات و تێکۆشانن
بۆ ئەم خەمە هاوبەشی خەمتانین و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات و سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێت .
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال