بەڕێزان خزمانی شێخانی هیران
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری ناسراو، هەڤاڵ شێخ خالید هیرانیمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین كە نموونەی خەبات و تێكۆشانن.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان