روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە

10:29 - 2023-03-11
کوردستان
337 جار خوێندراوەتەوە

بەهەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی رادەگەیەنین، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی، کە لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جێبەجێ دەکرێت، تەنیا وەک دیارییەک بۆ جەماوەر لە ساڵیادی راپەڕینی 7ی ئازاردا کرایەوە، دەنا پڕۆژەکە بەردەوامە و چەند بەشێکی تریشی لەخۆگرتووە.
ئامانج لە پڕۆژەکە جوانترکردنی سیمای شار و دەروازەی شەقامێکی دێرینە، کە سەرباری نۆژەنکردنەوەی دەروازەکە و نەخشاندنی دیوارەکانی لەسەر دەستی چەند پیشەگەرێکی کارامە، کارکردن بەردەوام دەبێت تێیدا بەتایبەت لە بەشی لای راست و دیواری دوکانەکان و دیزاینی وێنەی هەر چوار ئەفسەرە شەهیدەکە و کاروباری تایبەت بە دانانی سیستمی رووناککردنەوە.
بە رێبواران و هەموو دڵسۆزانی شاری شاران رادەگەیەنین، لە چەند رۆژی داهاتووشدا و وەک بەشێک لە پڕۆژەکە، وێنەی پێشەوا قازی محەمەد لێدەکرێتەوە و بەشێوازێکی جوانتر دیزاین دەکرێت و دادەنرێتەوە.
ماوەتەوە بڵێین، لەو گۆڕانکارییانەی لەگەڵ دیزاینە کۆنەکەدا یەکناگرێتەوە نووسراوی (سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری)ی سەر دەروازەکەیە، کە لەم دیزاینە نوێیەدا دانانرێتەوە و بۆ ئەمەش لە کاتی خۆیدا روونکردنەوەی پێویستی لەبارەوە بڵاودەکەینەوە. 
نووسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان