گۆڵچی ئەرجەنتین، دەستکێشە ئاڵتوونییەکەی فرۆشت

05:55 - 2023-03-11
وەرزش
253 جار خوێندراوەتەوە

ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵچی بەناوبانگی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، دەستکێشە ئاڵتوونییەکەی خۆی بە 45 هەزار دۆلار فرۆشت.

مارتینێز رایگەیاندووە کە ئامانج لە فرۆشتنی دەستکێشەکە وەک باشترین گۆڵچی لە مۆندیالی قەتەر وەری گرتبوو، بۆ کاری خێرخوازییە و داهاتەکەی دەداتە ئەو منداڵانەی تووشی شێرپەنجە بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان