یەکێتی و پارتی و پێنج حزبەکە لەبارەی هەڵبژاردنەوە بڕیاریان دا

06:16 - 2023-03-11
کوردستان
190 جار خوێندراوەتەوە


راگەیەندراوی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەپڕۆسەی هەڵبژاردن
سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 11ی ئاداری 2023، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی پارلەمانی کوردستان بۆ ئامادەکاری و لێکتێگەیشین لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.                                                                                     
لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆیەکی راشکاوانە بڕیار لەسەر ئەم  خاڵانە درا:                                                                                                                   
1- سیستمی چوار بازنەیی بەپێی  پارێزگاکانی هەرێم دەبێت.
2- تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی  عیراق بکرێتە بنەما بەهەموو پێداویستییەکانییەوە.
3- داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ بەکاردێت بۆ دیاریکردنی رێژەی کورسی پارێزگاکان.                                                                                                          
4- کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم.                                                                                                                                        
5- سەرۆکایەتی پارلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوەیەک دەکەن لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان لە ناوەوە و دەرەوەی پارلەمان.                                                   
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
حزبی شیوعی کوردستان  
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان