کارکردن بەسیستەمی یەکپەنجەرە لە سلێمانی دەستیپێکرد

12:14 - 2023-03-12
کوردستان
140 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سیستەمی یەکپەنجەرەی لە چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی راگەیاند.
یەکپەنجەرە بەشێکە لە پڕۆگرامی خزمەت کە بریتییە لە باشتر پێشکەشکردنی خزمەتەکان. هاووڵاتی خزمەتخواز بەئاسانترین شێوە و بەکەمترین رۆتین دەتوانێت مامەڵە بکات، هەروەها رێگری دەکات لە گەندەڵی.
قوباد تاڵەبانی لە کاتی بەسەرکردنەوەی پارێزگای سلێمانی کە یەکێکە لەو پێنج دامودەزگایەی کە سیستەمی یەکپەنجەرەی تێدا پەیڕەو دەکرێت لە ئەمڕۆوە 12/3/2023، وتی، خۆشحاڵم بە سەرپێخستنی ئەم پڕۆژە گرنگە کە بەشێکە لە ئەرکی سەرشانی ئێمە بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەش دا، لە داهاتوودا جگە لەو پێنج فەرمانگەیە، دەبێت فەرمانگەکانی تریش لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان یەکپەنجەرە پەیڕەو بکەن.
لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە خزمەتخواز لە یەکپەنجەرەوە مامەڵەکەی پێشکەش دەکات و دەرئەمجامەکەشی وەردەگرێتەوە، فەرمانبەر هەموو مامەڵەکە جێبەجێ دەکات و پێویست ناکات خزمەتخواز چەند ژوورێک بکات، بەئەمەش رۆتین کەمدەبێتەوە و بەر بەگەندەڵی دەگیرێت و ئامادەکاری و ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتەکان بەشێوازی ئەلکترۆنی لە داهاتوودا.
ئەو شوێنانەی کە لە ئەمڕۆوە بەسیستەمی یەکپەنجەرە کاردەکەن بریتی لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی دەستبەری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ونبوەکان، بەڕێوەبەرایەتی باجی کۆمپانیاکان.






بابەتە پەیوەندیدارەکان