شاخی سارا لە دوکان مەترسی داڕوخانی لەسەرە

08:48 - 2023-03-12
کوردستان
241 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی قەزای دوکان رایدەگەیەنیت کە بەشێکی شاخی سارا لە قەزای دوکان مەترسی داڕوخانی لەسەرە.
شارەوانی دوکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەشێک لەو شاخەی دەکەوێتە سەر شەقامی دوکانی سەرو (شاخی سارا) پێش ماوەیەک بەهۆی رێژەیەکی زۆری باران بارینەوە تووشی داڕوخان بووە، لە چەند بەشێکی دیکەی شەقامەکە مەترسی ئەوە هەیە دووبارە شاخەکە تووشی داڕوخان ببێت
بەو هۆیەشەوە شارەوانی دوکان تا چەرەسەرکردنی یەکجاری دۆخەکە، بڕیاری داخستنی شەقامەکەی داوە، بەڵام وتووشیانە"تەنها لە رۆژانی پشوی نەورۆزدا بەهۆی لۆدو قەرەباڵغیەوە، ئەو شەقامە بە شێوەیەکی کاتی دەکرێتەوە دواتر دوبارە دادەخرێت و شەقامە لاوەکیەکە بەکاردەهێندرێتەوە"

بابەتە پەیوەندیدارەکان