پیرۆزبایی دکتۆر خەسرەو گوڵ بۆ یادی المرصد

09:49 - 2023-03-12
کوردستان
241 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان سەرنووسەر و  رۆژنامەنووسانی  المرصد

بەبۆنەی بیست و نۆیەمین  ساڵڕۆژی  دەرچوونی ھەواڵنامەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.
( الإنصات المركزي) لەوەرزی دووەمیدا وەک گۆڤار وسایتی (المرصد)ی ئێستا، یەکەمین ھەواڵنامەی شیکارییە کە بەزمانی عەرەبی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوی دەکاتەوە کە مینبەری گەیاندنی  ھەواڵ  و سیاسەتی  کوردییە بە دەستەبژێری عەرەبی و  شەقامی عیراقی. 
وەک خوێنەرێکی بەردەوامی  (المرصد) دەستی ماندوبوونتان دەگوشين، هیوادارم لە ساڵی نوێ کارکردنتان کاروانەکەتان بەردەوام بێت، لەپاڵ گەیاندنی رووداوەکانی هەرێم، عیراق، جیهان زیاتر خزمەتی دۆزی کورد بکەن و باشتر پەیامەکە بگەینە شەقامی عەرەبی نوخبەی سیاسی عیراق.
دووبارە پیرۆزتان بێت سەرکەوتنی زياترتان ئاواتمانە.

دکتۆر خەسرەو گوڵ 
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان