کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە میدیاکارانی (المرصد) دەکات

11:28 - 2023-03-12
کوردستان
182 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز: هەڤاڵ محەمەد شێخ عوسمان
هەڤاڵانی المرصد
بیست و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندن و دەرچوونی بڵاوکراوەکەتان لێدەکەم، هیواخوازم بەردەوام بن و هەمیشە لە پێشکەوتندا بن.
بڵاوکراوەی المرصد کە وەرزی دووەم و درێژەپێدەری بڵاوکراوەی (الانصات المرکزی)یە خاوەن مێژوویەکی جوان و پڕشنگدارەو رۆڵی هەبووە لەگەیاندنی پەیامی میدیایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە خوێنەرانی عەرەب و هەمیشە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگی هەواڵ و زانیاری.
ئومێد دەکەم داگیرساندنی مۆمی تازەی تەمەنتان دەرفەتێکی تازەبێ بۆ پێشخستنی زیاتری کارەکان و برەودانی  زیاتر بە چۆنیەتی کارەکان، وەک هەمیشەش مینبەری گەیاندن و دەنگی راستەقینەی گەلەکەمان بن بە خوێنەرانی عەرەب.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان