كتێبی (حه‌وت سواره‌ی خورماتوو) كه له ناوه‌كه‌یدا دیاره باس له ژیان و خه‌باتی حه‌وت شه‌هید ده‌كات، ئه‌و شه‌هیدانه تێكۆشه‌رو ئه‌ندامی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بوون، خه‌ڵكی قه‌زای خورماتوو و ده‌ورووبه‌ری بوون، سه‌رجه‌میان كه‌سانی هۆشیارو نیشتمانپه‌روه‌رو خه‌باتگێڕبوون.
دیاره ناوچه‌ی خه‌بات و به‌رخودانیان چه‌نده هه‌ستیارو گرنگبووه كه به‌شێك بووه له‌ناوچه دابڕاوه‌كان و هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕەشه‌ی به عه‌ره‌بكردندابووه له‌لایه‌ن رژێمه‌كانی عیراقه‌وه، بۆیه خه‌بات و تێكۆشان له‌وناوچانه سه‌ختتربووه له‌هه‌ر ناوچه‌و شوێنێكی دیكه‌ی كوردستان، به‌و پێوه‌ره‌ش دوژمن زیاتر چاودێری هاووڵاتیانی كوردی كردووه و سیخوڕه‌كانی خستۆته كار بۆ سوسه‌كردنی هه‌ر كه‌سێك كه گومانی ئه‌وه‌ی لێبكرێت له رێكخستنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كوردستاندابێت.
هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك ئه‌و تێكۆشه‌رانه یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ده‌ستگیرده‌كرێن، له زیندانه‌كانی دوژمن‌دا ده‌خرێنه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌یەکی بێڕاده سه‌خت و چڕه‌وه، هه‌موو شێوازه‌كانی ئازاردانیان له‌گه‌ڵدا به‌كار ده‌هێنن.
لاوه خوێنگه‌رمه‌كانی خورماتوو، رۆڵه ئازاکانی كۆمه‌ڵه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌گژ جه‌للاد و كێبڵ و كاره‌باو سام و بیمی زینداندا ده‌چنه‌وه، كێوی وره‌یان تۆزقاڵێك نا هه‌ژێت، سه‌رئه‌نجام، هاوڕێ ( بارام ره‌حیم مسته‌فا) له رۆژی 15/10/1985 له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت و به‌رده‌وامدا شه‌هید ده‌بێت، هه‌ریه‌ك له شه‌ش هاوڕێكه‌ی دیكه‌ش (ئه‌بابه‌كر ره‌شید حه‌سه‌ن، عه‌باس محه‌مه‌د عه‌لی، مورشید خورشید حه‌سه‌ن، نه‌وزاد حه‌سه‌ن عه‌لی، سه‌باح محه‌مه‌د شه‌ریف، یاسین عه‌زیز جه‌واد)، له رۆژی 20/4/1986 له زیندانی ئه‌بوغرێب به له‌سێداره‌دان شه‌هید ده‌كرێن و تاجی شه‌ره‌فمه‌ندی و سه‌ربه‌زیی له‌سه‌ر ده‌نێن.
ئه‌م كتێبه كه (جومعه كه‌ریم محه‌مه‌د) ئاماده‌ی كردووه، دابه‌شكراوه به‌سه‌ر سێ به‌شدا، به‌شی یه‌كه‌م به‌ناوی
(ژیاننامه‌ی شه‌هیده‌كان) ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و پۆله شه‌هیده و به وردی ژیان و خه‌بات و سه‌رگوزشته‌ی قۆناغی زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و هاوڕێیانه خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌شی دووه‌میش به‌ناوی (هاوڕێبازان) بۆ پۆلێك تێكۆشه‌ری دیكه ته‌رخان كراوه كه هاوكاتی ده‌ستگیركرانی شه‌هیده‌كان ئه‌وانیش ده‌ستگیركراون و خراونه‌ته ژێر هه‌مان ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت و دژواره‌وه، تا دواتر له ساڵی 1988دا به لێبوردنی گشتی ئازادكراون.
وه‌ك چۆن ئاوڕدانه‌وه له‌و شه‌هیدانه له‌لایه‌ن كاك جومعه‌وه، كارێكی گرنگ و مایه‌ی ده‌ستخۆشییه، به‌هه‌مان شێوه ئاوڕدانه‌وه‌ی له هاوڕێیانی دیكه‌ی زیندانی شه‌هیده‌كان، شایسته‌ی ده‌ستخۆشی زیاتره.
له به‌شی دووه‌مدا نووسه‌ر ئاوڕێكی جدی و چڕی له هاوڕێیانی زیندان داوه‌ته‌وه، زیندانییه تێكۆشه‌ره‌كان زۆر باس و خواسی گرنیان گێڕاوه‌ته‌وه، به‌وردی دۆخی ئه‌وكاته‌ی رێكخستن و پاشان قۆناغی زیندان و به‌رخودانی تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی خستۆته‌ڕوو.
به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌ش (ئه‌لبومی وێنه‌ی شه‌هیدان) بریتییه له كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی هه‌مه‌جۆری شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران و ده‌ستنووس و كۆپی بڕیاری دادگای رژێمی به‌عس بۆ له سێداره‌دانی هاوڕێیان.
ئاوات كۆكه‌یی