پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ بۆ المرصد

10:29 - 2023-03-13
کوردستان
320 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی هەواڵنامەکەتانەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

 (الإنصات المركزي) کە ئێستا وەک گۆڤار و ماڵپەڕی (المرصد) درێژە بە خزمەتەکانی دەدات، هەواڵنامەیەکی گرنگ و پێویستییەکی گرنگی میدیاییە بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی هەواڵە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ دەستەبژێرێکی سیاسی و بەشدار لە رووداوە سیاسییەکانی وڵاتدا.
هیوادارم لەم ئەزموونە نوێیەی کارکردنتاندا چالاکانەتر لە خزمەتی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا بن و سەکۆیەکی گرنگ و کاریگەری شەقامی عەرەبی بن، بۆ ئەمەش پشتیوانتان دەبم.


دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان