المرصد، 28 ساڵ شیكاریی عەرەبی بۆ خوێنەری كوردی

10:51 - 2023-03-13
کوردستان
162 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی ساڵیادی دەرچوونی بڵاوكراوەی (المرصد) كە خولی دووەمی (الانصات المركزیە) و ماوەی 28 ساڵە بە شێوەیەكی رۆژانە زانیاریی و هەواڵەكان بە زمانی عەرەبی دەگوازێتەوە و بە یەكێك لە سەرچاوە گرنگ و باوەڕپێكراوەكانی رۆژنامەوانیی دادەنرێت بۆ خوێنەران كە لە عەرەبییەوە زانیارییەكان بێ‌ دەستكاری دەگوازێتەوە.
المرصد، گۆڤاری شیكاریی عەرەبی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و بە بۆنەی ساڵیادی دەرچوونییەوە، بە ناوی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-ەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرنووسەر و ستافی گۆڤارەكە دەكەین، و بە هیواین وەك هەمیشە بەردەوام بن لە خزمەتی بواری میدیایی بە شێوەیەكی گشتیی و میدیای یەكێتیی بەتایبەتی .  
کوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان