ریاڵ و مان سیتی لە دوو یاریی گرنگدا

11:13 - 2023-03-13
وەرزش
346 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

سبەی سێشەممەو رۆژی دواتر چوار شەممە 14 و 15/3  چامپیۆنس لیگی ئەوروپا دوا هەنگاوی قۆناغی 16 یانە دەنێت و دوا چوار یاریی گەڕانەوەی ئەم قۆناغە دەكرێن.
یارییەكانی گەڕانەوەی ئەم قۆناغە هەروەك یارییەكانی چوون بە دوو هەفتە دەكرێن، هەفتەی پێشوو چوار یاریی كران و ئەم هەفتەیەش چوار یارییەكەی تر دەكرێن.
هەفتەی پێشوو چێڵسی و بایرن مونشن و بەنفیكا و میلان بوون بەیەكەم  تا چوار یانەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی 8 یانە، سبەی و دووسەبیش چوار یانەكەی تریش دەردەكەون و ئەم خولە پێدەنێتە قۆناغی 8 یانەوە.
لە یارییەكانی سبەی و دووسبەیدا، مان سیتی دەیەوێت بەربەستی لایبزیگی ئەڵمانی بڕێت و لە یاریگای خۆیدا دەبێت لە یانە ئەڵمانییەكە بباتەوە چونكە لە ئەڵمانیا مان سیتی 1-1 یەكسان بووە.
یانەی لیڤەرپوڵیش تاڕادەیەكی یەكجار زۆر لە ئەركێكی قورسدایە بەوەی لە مەدرید دەبێت تۆڵەی دۆڕاندنە سەختەكەی بكاتەوە كە لەیاریگای خۆی و لە نێو هاندەرانیدا زۆر بەخراپی 2-5 بە یانەی ریاڵ مەدرید دۆڕابوو.
ئینتەر میلانیش دچێتە پورتوگال و بە پشت بەستن بە بردنەوەكەی نێویاریگای خۆی 1-0 لە پۆرۆتۆ، رووبەڕووی یانە پورتوگالییەكە دەبێتەوە هەرچەندە ئەم یارییەش بۆ ئینتەر ئاسان نابێت چونكە پۆرتۆ دەتوانێت لە یاریگای خۆیدا هەمان ئەنجام تۆمار بكات، لەبەر ئەوە ئەگەری بردنەوە یان سەركەوتنی هەردوو یانە لەم یارییەوە بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ هەردوو یانە نیو بەنیوە.
ئەركی ناپۆلیش لەم یارییانەی سبەی و دوو سبەیدا تاڕادەیەك ئاسانە بەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 2-0 لە ئینتراخت فرانكفۆرتی بردۆتەوە، یاریی ئەم جەولەیەی لە یاریگای خۆیدا دەکات، بۆیە ئەگەری سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو زۆر زیاترە لە یانەی فرانكفۆرت، ئەو چوار یارییەی سبەی و دوو سبەی دەكرێن بەمشێوەیەی لای خوارەوەن كە بەرامبەریان ئەنجامی یارییەكانی چوونی نێوانیان نووسراوە.

یارییەكان

سێشەممە 14/3
*مان سیتی   ×   لایبزیگ (1-1).
*پۆرتۆ       ×ئینتەر میلان(0-1).

چوار شەممە 15/3
*ریاڵ مەدرید   ×   لیڤەرپوڵ (5-2).
*ناپۆلی      ×ئی. فرانكفۆرت(2-0).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان