مەكتەبی سیاسی: (المرصد) خزمەتی بەرچاوی بە گەیاندنی پەیامی كوردستانی كردووە

11:33 - 2023-03-13
کوردستان
218 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز سەرنووسەر و ستافی گۆڤاری شیكاریی (المرصد)

لە بیست و نۆیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (المرصد)، پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاراستە دەكەین و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
(المرصد) كە وەرزی دووەمی (الانصات المركزی) بوو، بەهەمان رۆحیەت و بە گۆڕانكاری نوێوە درێژەی بە كاروانی خۆیدا و لە ماوەی ساڵانی رابردوو وەك سەكۆیەكی شیكاریی، خزمەتی بەرچاوی بە گەیاندنی پەیامی كوردستانی كردووە بە دەستەبژێر و ناوەندە عەرەبییەكان، هەروەك رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە خستنەڕووی  هەواڵ و شیكاری لەسەر روداوەكانی  هەرێم و نێودەوڵەتی بە خوێنەران.
هیوای بەردەوامی كاروانە پر لە كۆشش و دەستكەوتەكانتان بۆ دەخوازین.

مەكتەبی سیاسیی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
 12ی ئاداری 2023

بابەتە پەیوەندیدارەکان