ئامانج رەحیم: رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو کرا

02:57 - 2023-03-13
کوردستان
272 جار خوێندراوەتەوە

ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بە راگەیاندنەکانی یەکێتی وت؛ ئەمڕۆ دووشەممە 13-03-2023ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە کۆبوونەوەی نا ئاسایی خۆیدا؛ رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر ئاستی عیراق تەواو کرا و هەڵەبجە بوو بە پارێزگای ژمارەی 19ی عیراق.
هەروەها وتی، پڕۆژە یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە پەسند کرا و دواتر دەنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران تاوەکو بەیاسایەکی فیدرالی وەکو پارێزگای 19هەمینی عیراق هەژمار بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان