رووداوە دڵتەزێنەکەی زینی وەرتێ لە دڵەوە نیگەرانیکردین.
پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی مام چەتۆ ئاغای مامەند دێڵزەیی و خانەوادە تێکۆشەرەکەی دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
لە خوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان