سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان: جارێکیتر دادگای هەولێر بڕیارێکی تری نادادپەروەرانەی دەرکردووە.

03:02 - 2023-03-15
کوردستان
262 جار خوێندراوەتەوە

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان رایگەیاند، رۆژنامەنووس گوهدار زێباری ئەمڕۆ بە تۆمەتێکی بێ بنەما بۆ ماوەی حەوت مانگ بەپێی مادەی 279 لە یاسای سزادانی عیراقی لە لایەن دادگای کەتنی هەولێر سزادرا، کە گوایە 3 ساڵ بەر لە ئێستا لەکاتی دەستگیرکردنی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕدراوە.

بەشدار حەسەن ئاماژەی بەوەشکردووە، سزادانی گوهدار زێباری لە کاتێکدایە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری دایۆ مۆدیل ١٩٩٣یە بەر لە کڕینی لۆگۆکەی گۆڕدراوە بۆ ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا و سزاکەی تەنها غەرامەیە بە بڕی تەنها 15000دینار یان حەپس، کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو سەرپێچییانەی هاتوچۆ لە 99% بەپێ بژاردن سزا دەدرێن.

بەشدار حەسەن دەپرسێت بۆ دەبێ رۆژنامەنووس گوهدار زێباری بە زیندانیکردن سزابدرێ !؟ کە بریارێکی زاڵمانە بوو، لەکاتێکدا هەمووان لە چاوەڕوانی ئەوە بوین کە سبەینێ ئازاد بکرێت.

سەرچاوە:
ئەکاونتی بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان

بابەتە پەیوەندیدارەکان