تیپی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی رۆژی یه‌شكه‌ممه‌ی رابردوو 12/3/2023 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراقدا له یاریگای نێوه‌ده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌كه‌م یاریی خۆی له نێو هانده‌رانیدا کرد و یارییه‌كه‌شی برده‌وه.
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراقدا و له هه‌فته‌ی 20 –ه‌می خوله‌كه‌دا، تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز له‌نێو هاندارانێكی زۆری خۆیدا میوانداریی له تیپی یانه‌ی نه‌فتی به‌سره كرد و یارییه‌كه‌شی به‌گۆڵێی بێ وه‌ڵام لێبرده‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م بردنه‌وه و یه‌كه‌م یاریی نه‌ورۆزه له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌دا كه له یاریگای خۆیدا ده‌یكات، ئه‌مه‌ش پاش تێپه‌ڕبوونی 20 هه‌فته له یارییه‌كانی خوله‌كه.
به‌م بردنه‌وه‌یه نه‌ورۆز توانی چه‌ند هه‌نگاوێكی باشیش له ناوچه‌ی سووری ریزبه‌ندیی دوور بكه‌وێته‌وه و ئێستا چووه‌ته پله‌ی دوانزه‌یه‌مینی خوله‌كه‌و به 25 خاڵ ئه‌و پله‌یه‌ی گرتووه.
سبەی هه‌ینی 17/3 ئه‌م تیپه‌ی یانه‌ی سلێمانی یاریی هه‌فته‌ی 21 ی خوله‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به‌رامبه‌ر تیپی یانه‌ی كه‌رخ دەکات و یارییه‌كەش له
به‌غدا ده‌بێت.