مەکتەبی رێکخستن لە 32 ـەمین ساڵیادی راپەڕیندا زنجیرە سیمینارێکی سازکرد

01:39 - 2023-03-16
کوردستان
184 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیەندراوێکیدا، راگەیاندنی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژەی بەو زنجیرە سیمینارە کردووە کە لە هەفتەی رابردوودا بۆ ژمارەیەک لە هەڤاڵان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی رێکخستبوو، بە بۆنەی 32-ەمین ساڵیادی راپەڕینەوە. 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: «لەژێر دروشمی  (بەهاری خاوەندارێتی راپەڕین و خەزانی جیاکاری و سنووردارکردنی ئازادی) دا، هەفتەی رابردوو مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی شەهید ئاشتی زنجیرە سیمینارێکی ریکخست  بۆ هەریەک لە هەڤاڵان (فەرید ئەسەسەرد، د. محەمەد سابیر، د.جوان ئیحسان، ستران عەبدوڵڵا، ئارێز عەبدوڵڵا و سەرکەوت زەکی).
هەروەک ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو سمینارانە جگە لەوەی تایبەتبوون بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی، ژمارەیەکی زۆر لە رووناکبیران و چاودێرانی سیاسی و میدیاکارانیش ئامادەیبوون. 
ئامانجی سیمینارەکان
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئامانج لەو زنجیرە سیمینارە ئەوەبووە کە بۆ نەوەکانی ئێستا کە لەدوای راپەڕین هاتوونەتە دنیاوە و نەوەی داهاتووش لەوە تێبگەن کە خاوەندارێتی راستەقینەی راپەڕین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بە رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال.
هەروەها ئەوە روونکراوەتەوە کە هەریەک لەو هەڤاڵانەی لە سیمینارەکاندا باسەکانیان پێشکەش کردووە، لە گۆشەیەکەوە باسیان لە رۆڵ و کاریگەریی یەکێتی و رۆڵی گەورەی سەرۆک مام جەلال کردووە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە  لە سمینارەکاندا گفتۆگۆیەکی هەڤاڵانە لەلایەن کۆڕگێڕەکانی سیمینارەکە و ئامادەبووانی  بەشداربوودا هاتۆتە ئاراوە و ئەو زنجیرە سیمینارە لە چواچێوەی کارو چالاکیەکانی یادی 32 ــەمین ساڵەی راپەڕیندا بووە کە مەکتەبی رێکخستن ئەم یاد و بۆنەیەی بە دەرفەت زانیووە بۆ گەشەپێدانی چالاکیی  فیکری و رووناکبیری بۆ کادرانی ئۆرگانەکان.
لە راگەیەندراوەکەیدا مەکتەبی رێکخستن سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئەو هەڤاڵانە دەکات کە بانگهێشتەکەیان قبوڵکردوون و هاوکات سوپاسی میدیاکانی یەکێتیش دەکەن بۆ رۆماڵکردنی ئەو زنجیرە سیمینارە.
بابەتی سیمینارەکان
لە کۆتاییشدا ئەوەیان بە بیر هێناوەتەوە کە  بابەتەکانی سیمینارەکان بریتی بوون لە:
*یەکێتی وڕاپەڕین، کۆڕی هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد.  
*رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە راپەڕیندا کۆڕی هەڤاڵ د. محەمەد سابیر.
*هەڵسەنگاندێک بۆ راپەڕین و دەرکەوتەکانی، کۆڕی هەڤاڵ د.جوان ئیحسان.
*رەهەندەکانی راپەڕین، کۆڕی هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا.
*پاراستنی مێژووی راستەقینەی راپەڕین و ئەرکی یەکێتی، کۆڕی هەڤاڵ ئارێز عەبدوڵڵا.
*راپەڕین و سیاسەتی یەکێتی ، کۆڕی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی.
راگەیاندنی مەکتەبی رێکخستن

 

 

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان