سەرۆک بافڵ: دەبێت كۆتایی بە ناكۆكییەكانی هەرێم و عیراق بهێنرێت

03:33 - 2023-03-16
کوردستان
172 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی.
‏‎لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەبوون، جەخت لە پابەندبوون بە كاری پێكەوەیی، هاوبەشیی راستەقینە و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عیراق رایگەیاند، هیچ پاساوێك بۆ رێكنەكەوتن نییە و دەبێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی بگەین. كات كوشتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەك نییە و دەبێت كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان